‌چۆنیه‌تی دروستكردنی كفته‌ی‌ عه‌جه‌می

وێستگە ستایل-


پێویستیەکانی( بۆ ۸ نەفەر )
یەک کیلۆ قیمە زۆر چەورنەبێت
یەک کیلۆ برنجی کوردی
نیو کیلۆ نۆک
کەرەوز
پیاز
زیرە و زەردەچەوە و خوێ

چۆنیه‌تی ئاماده‌كردن:
سەرەتا نۆکەکە دەکوڵێنین ، برنج و قیمەو دەرمان و خوێکەو کەرەوزو پیازەکەشی بۆ ورد دەکەین و هەموی پێکەوە جوان هەڵدەشێلین تاخۆی دەگرێت دوای بەکیسەیەک دای دەپۆشین زۆ ماوەی نیو سەعات ، دواتر ئاوی نۆکەکە لەسەر ئاگر دادەنێین و کفتەکان خڕ دەکەینەوە و دەیکەینە ناوی تا دەکوڵێت دواتر نۆکەکەی تێدەکەین لەگەڵ دوو چڵ کەرەوزوی بەوردی تێدەین و تۆزێ زیرە و زەردەچەوەشی تێدەکەین تا دەکوڵێت . 


AM:10:02:12/12/2018


ئه‌م بابه‌ته 2617 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌