شه‌ش نیشانه ئاماژه‌یه بۆ سست بوونی دڵ
وێستگە ستایل-
سست بوونی دڵ یه‌كێكه له گرفته باوه‌كان كه توشی ماسولكه‌ی دڵ ده‌بێت و هۆكاری توشبونی دڵ به چه‌ندین نه‌خۆشی مه‌ترسیدار وه‌ك جه‌ڵته‌ی مێشك و ده‌ماغ.
پسپۆڕان 6 نیشانه‌یان ده‌ست نیشان كردوه كه پێویسته مرۆڤ لێی به ئاگا بێت چونكه ئاماژه‌یه بۆ سست بوونی دڵ.
1-هه‌ناسه نه‌دان وه‌ك پێویست:
ئه‌گه‌ر هه‌ست به‌وه ده‌كه‌یت نا‌توانیت وه‌ك پێویست هه‌ناسه بده‌یت یان هه‌وا به‌شت ناكات ئه‌وه پێویسته سه‌ردانی پزیشك بكه‌یت چونكه ڕه‌نگه ئاماژه بێت بۆ ئه‌وه‌ی دڵ ناتوانێت خوێن وه‌ك پێویست بنێرێت بۆ ئه‌ندامه‌كانی جه‌سته و ئه‌مه‌ش ئاماژه‌یه بۆ سست بوونی دڵ.
2-ئاوسانی پێ:
ئه‌و كاته‌ی دڵ گرفتی هه‌بێت ئه‌وه جه‌سته ناتوانێت شله‌ی زیادده بكاته ده‌ره‌وه و به‌هۆیه‌وه له پێكاندا كۆده‌بێته‌وه و به‌وه‌ش پێ ده‌ئاوسێت.
3-كۆكه‌ی جیاواز:
كاتێك نوستویت یان هه‌ستاویت له‌خه‌و توشی كۆكه‌یه‌كی جیاواز ده‌كه‌یت ئه‌وه باشتر وایه سه‌ردانی پزیشك بكه‌یت بۆ ئه‌وه‌ی پشكنینت بۆ بكات.
4- هه‌ستكردن به ماندوێتی به‌رده‌وام:
ئه‌ركی دڵ ئه‌وه‌یه خوێنی پێویست به ته‌واوی ئه‌ندامه‌كانی له‌ش بگه‌یه‌نێت له سه‌ره‌كی ترینیان مێشك و په‌له‌كانه ئه‌و كاته‌ی دڵ نه‌توانێن وه‌ك پێویست خوێن به‌م ئه‌ندامانه بگه‌یه‌نێت ئه‌وه مرۆڤ هه‌ست به ماندوێتی ده‌كات.
5-نه‌مانی ئاره‌زووی نانخواردن:
كۆئه‌ندامی هه‌رس خوێنی پێویستی پێ ناگات ئه‌مه هه‌ستكردن به دڵ تێكهه‌ڵاتن و نه‌مانی ئاره‌زووی خواردن زیاد ده‌كات.
6- خێرابوونی لێدانی دڵ:
كاتێك ماسولكه‌كانی دڵ سست ببێت و نه‌توانێت وه‌ك پێویست كاربكات ئه‌وه هه‌وڵی ئه‌وه ده‌دات به جۆرێكی دیكه قه‌ره‌بووی بكاته‌وه و به‌هۆیه‌وه هه‌ندێكجار لێدانی دڵ زۆر خێرا ده‌بێت بێ ئه‌وه‌ی مرۆڤ هیچ چالاكیه‌كی جه‌سته‌ی زیادده ئه‌نجام بدات.
AM:09:49:12/12/2018
ئه‌م بابه‌ته 8409
جار خوێنراوه‌ته‌وه