‌نیشانەکانی توشبوونی منداڵ به‌ نه‌خۆشی شه‌كره‌

وێستگە ستایل-

شه‌كره‌ یه‌كێكه‌ له‌ نه‌خۆشییه‌ مه‌ترسیدار و بڵاوه‌كان له‌ جیهاندا و ساڵانه‌ به‌هۆیه‌وه‌ ژماره‌یه‌كی زۆر كه‌س گیان له‌ ده‌ست ده‌ده‌ن دكتۆر ئاكۆ كه‌ریم پزیشکی نەخۆشیەکانی منداڵان و گەشە و خۆراکی منداڵان له‌ڕێی ئه‌م بابه‌ته‌وه‌ ڕێنمووی دایكان و باوكان ده‌كات هه‌ركات هه‌ستیان به‌م نیشانانه‌ كرد منداڵه‌كه‌یان ببه‌نه‌ لای پزیشكی پسپۆڕ و پشكنینی نه‌خۆشی شه‌كره‌یان بۆ بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی‌ له‌ توشبونیان به‌م نه‌خۆشیه‌ ئاگاداربن.

١. ئاو خواردنەوەی زۆر
٢. میز کردنی زۆر
٣. کەمکردنی کێش
٤. بێهێزی 
٥. هەندێ جار دەبێتە هۆی ئازاری سک و رشانەوە

تێبینی : ئەم نیشانانە ئەگەری هەیە نیشانەی نەخۆشی تر بن تەنها نیشانەی نەخۆشی شەکرە نییە بۆیە لە هەبوونی ئەو نیشانانە باشترە سەردانی پزیشک بکەیت.


AM:08:59:12/12/2018


ئه‌م بابه‌ته 1466 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌