‌هەشت نیشانە بۆ هەبوونی نەخۆشی جگەر

وێستگە ستایل-


زیاتر لە ١٠٠ جۆری جیاوازی نەخۆشی جگەر بوونیان هەیە، و هەریەک لەم نەخۆشییانە نیشانەی تایبەت بەخۆی هەیە کە پێویستە لە کاتی خۆیاندا چارەسەر بکرێن، ئەگەر نا رەنگە ببنە هۆی درووستبوونی حاڵەتی نەخوازراو.

١- کێشەی گەدە

رشانەوە و دڵتێکەڵهاتن دەکرێت نیشانەیەک بن بۆ نەخۆشی جگەر، بەڵام مەرج نییە هەموو رشانە و دڵتێکەڵهاتنێک پەیوەندی هەبێت بە نەخۆشی جگەرەوە.

ئەو کەسانەی کێشەی جگەریان هەیە تووشی دڵتێکەڵهاتنێکی بەردەوام دەبن بەهۆی سست بوونی جگەر لە کردنە دەرەوەی ژەهرەکانی جەستە.

٢- لاوازبوون و شەکەتی

هەستکردن بە ماندوێتی و زوو هیلاک بوون دەکرێن نیشانە بن بۆ نەخۆشی جگەر. هۆکاری ئەمەش زۆرجار دەگەڕێتەوە بۆ بەرهەم نەهێنانی ووزە لەلایەن جگەرەوە یان نەکردنە دەرەوەی ژەهر.

٣- نەمانی ئیژتیها

نەمانی ئیژتیها دەگەڕیتەوە بۆ دەرنەدانی زەرداو لەلایەن جگەرەوە، کە بەهۆیەوە چەوری هەرس ناکرێت.

٤- گۆڕانی رەنگی میز

بەهۆی زۆربوونی مادەیەک بە ناوی بیلیروبین، زۆر جار لە کاتی هەبوونی نەخۆشی جگەردا رەنگی میز دەگۆڕدرێت بۆ زەرد یان پرتەقاڵی یان قاوەیی.

٥- گۆڕانی رەنگی پیسایی

رەنگی پیسایی لەوانەیە لە قاوەیەوە بگۆڕدرێت بۆ زەرد.

٦- زەردوویی

زەردوویی نەخۆشییەکە بەهۆی جگەرەوە روودەدات و تیایدا پێست و چاو و زمان و سەری پەنجەکان زەرد دەبن بەهۆی کۆبوونەوەی مادەی بیلیروبین.

٧- کێشەی سک

هەستکردن بە ئازار یان ئاوسانی سک دەکرێت هەندێک جار پەیوەندییان بە نەخۆشی جگەرەوە هەبێت. لە راستیدا یەکێک لە نیشانە سەرەکییەکانی نەخۆشی جگەر برییتییە لە کۆبوونەوەی ئاوێکی زۆر لە سکدا.

یەکێکی تر لە نیشانەکان بریتییە لە قەبزبوون و سکچوون و بوونی خوێن لە پیساییدا.

٨- زۆر خورانی پێست

لە کاتی هەبوونی نەخۆشی جگەردا، پێست زیاتر هەستیار دەبێت بەرامبەر بە خوران.


PM:02:01:11/12/2018


ئه‌م بابه‌ته 9897 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌