له‌یلاى زنجیره‌ى (لێم ببوره) هاوسه‌رى راسته‌قینه‌ى ئه‌م كوڕه ئه‌كته‌ره‌ى دراماكه‌یه
وێستگە ستایل-
خانمه ئه‌كته‌رى دیارى تورك هه‌زاڵ ئه‌یلول كه له‌نێو هه‌واداره‌كانیدا له هه‌رێمى كوردستان به كه‌سایه‌تى له‌یلا-ى زنجیره‌ى (لێم ببوره) ناسراوه، نوێترین وێنه‌كانى له هه‌ژماره تایبه‌تیه‌كانى خۆى له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاوده‌كاته‌وه.
هه‌زاڵ ئه‌یلول، له زنجیره‌ى (لێم ببوره) دا رۆڵى كه‌سایه‌تى زه‌ینه‌ب ده‌بینێت كه كچى خێزانێكى هه‌ژاره و ده‌كه‌وێته داوى خۆشه‌ویستى كوڕێكه‌وه به‌ناوى (ئومێد) له به‌شێكى زۆر له كێشه‌كانى ژیانى رزگارى ده‌كات.
زه‌ینه‌ب له مانگى شوبات-ى ساڵى 1992 له ئه‌نكه‌ره له‌دایكبووه، باڵاى 173 سانتیمه‌تره و كێشى 53 كیلۆ گرامه، له زانكۆى بیلكه‌ند به‌شى شانۆى ته‌واوكردووه. له ساڵى 2014 بۆ یه‌كه‌مجار به‌شداریكردووه له دراماى (لێم ببوره)دا، له ئێستاشدا یه‌كێكه له خانمه ئه‌كته‌ر و مۆدێله دیاره‌كان تورك.
زه‌ینه‌ب له ژیانى راسته‌قینه‌یدا هاوسه‌رگیرى له‌گه‌ڵ كوڕه ئه‌كته‌رى دیارى تورك مەرت ئاڵچانلیک كردووه كه له دراماى (لێم ببوره)دا رۆڵى كه‌سایه‌تى كه‌مال ده‌گێڕێت.
PM:01:55:11/12/2018
ئه‌م بابه‌ته 5917
جار خوێنراوه‌ته‌وه