شەش سوودی نایابی فستەق
وێستگە ستایل-
فستەق یەکێکە لە چەراساتە بەسوودەکان بۆ تەندروستی و چارەسەرە بۆ زۆر نەخۆشی، جگە لەوەی بۆ جوانی پێست و قژ سوودی هەیە و دەوڵەمەندە بە کالسیۆم و ڕیشاڵ و ئاسن و کانزا و ڤیتامین سی، کە سەرچاوەن بۆ بواری جوانکاری سروشتی.
بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی ئێم بی سی، فستەق شەش سوودی هەیە کە بریتین لەمانە:
1-فستەق دەوڵەمەندە بە چەوری سوودبەخش، کە سوودێکی زۆری هەیە بۆ پاراستن و بریقەدارکرنی پێست و تەندروستی لەش.
2-خواردنی فستەق ڕۆژانە، دەبێتە هۆی نەرمکردنی پێست و جوانکردنی، بەهۆی پێکهاتەی ڤیتامین و زەیتی سروشتیەوە.
3-فستەق پێکهاتەی دژە ئۆکسانی تێدایە، کە دەبێتە هۆی دواخستنی چرچولۆچی و پیری.
4-خواردنی فستەق ڕۆژانە، دەبێتە هۆی دوورخستنەوەی جۆرەکانی نەخۆشی شێرپەنجە بەتایبەتی شێرپەنجەی پێست.
5-دەتوانیت کرێم لە فستەق دروست بکەیت، بە تێکەڵکردنی 4-5 کەوچک فستەقی هاڕڕاو، 2 کەوچک زەیتی گوێزی هیندی، دواتر بیدە لە قژەکەت، بۆ ماوەی 20 خولەک، پاشان بیشۆ.
6-فستەق دەوڵەمەندە بە پێکهاتەی "بیوتین" هەر بۆیە خواردنی ڕۆژانە دەبێتە هۆی نەهێشتنی هەڵوەرینی قژەکەت.
PM:04:42:10/12/2018
ئهم بابهته 2032
جار خوێنراوهتهوه