‌تا چییه‌؟

وێستگە ستایل-

تا بریتیە لە بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی بەرزتر یاخود یەکسان بە ٣٨ پلە له‌م بابه‌ته‌دا دكتۆر ئاوات واژه‌ی‌ پزیشکی پایەبڵندی مناڵان ڕونكردنه‌وه‌ی پێویست له‌سه‌ر ئه‌م حاڵه‌ته‌ ده‌دات.

باشترین و وردترین ڕێگە بۆ دەستنیشانکردنی (تا) لە مناڵدا بریتییە لەوەی لەڕێی (کۆم)ەوە گەرمی بپێورێت و  بە ھیچ جۆرێک نابێتە ھۆی زیان گەیاندن بە (مێشک)ی مناڵ تەنانەت زۆرجار تووشبوون بە (گەشکە)ش حاڵەتێکی بێ زیان و بێ گرفتە و تێدەپەڕێت بێ ھیچ پاشماوەیەکی خراپ.

 تووشبوون بە (تا) واتە زیندووی و بەھێزی بەرگری لەش دژی میکرۆب و ڤایرۆس، بۆیە نابیت دایکان زۆر نیگەران بن.
 کەم بوونەوەی ئارەزووی خواردن و بێ ھێزی و وشک بوونەوە لە دەرئەنجامی بوونی (تا) حاڵەتێکی باوە، دواتر چاک دەبێت.

 لە شەو و ڕۆژێک زیاتر مانەوەی (تا) و ھەستکردن بە ھیلاکی و بێ ھێزی زۆر لە مناڵەکەت دا : واتە ڕەنگە ھەکردنێک ھەبێ و بە زوویی پزیشک ببینن.


AM:11:47:10/12/2018


ئه‌م بابه‌ته 1588 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌