‌چەند ڕێنماییەک بۆ کاتی سەردانی کردنی كۆرپه‌ی‌ تازه‌ له‌دایكبوو

وێستگە ستایل-


كاتێك ده‌چیته‌ سه‌ردانكردنی كۆرپه‌یه‌ك كه‌ تازه‌ له‌دایكبوبێت زۆر گرنگه‌ ڕه‌چاوی ئه‌م ڕێنماییانه‌ بكه‌یت.

‎١- تکایە بۆن لە خۆت مەدە و جگەرە مەکێشە.
‎٢- تکایە وێنەی منداڵەکە بە بێ ڕەزامەندی دایک و باوکی مەگرە و ئەگەر ڕێگەشیان پێدای وێنەی بگری فلاشی کامێراکەت بەکار مەھێنە.
‎٣- کاتێک دایکەکە ویستی شیر بداتە منداڵەکەی ژوورەکە بەجێ بھێڵە.
‎٤- ھەوڵدە سەردانەکەت لە ٣٠ خولەک زیاتر نەخایەنێ.
‎٥- ئەگەر نەخۆش بووی بە ھیچ شێوەیەک نابێت سەردانی بکەی.
‎٦- تکایە منداڵەکە ماچ مەکە.

 


AM:11:02:10/12/2018


ئه‌م بابه‌ته 1275 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

ستایل