به‌وێنه.. چۆنیه‌تی دروستكردنی چۆره‌ك
وێستگە ستایل-
كه‌ره‌سته‌كان:
-5 كوپ ئارد
-نیو كوپ زه‌یت
- یه‌ك كه‌وچكی چێشت خونره
- یه‌ك كیسه پیكن پاوده‌ر
-پروشێك هێلی هاڕدراو
- كوپێك شیری گیراوه یان زیاتر كه بۆ شێلانی هه‌ویره‌كه ده‌توانیت به‌كاریبهێنیت
- دوو كه‌وچكی چێشت شیری وشك
- نیو كوپ ماست
- یه‌ك كوپ شه‌كر
چۆنیه‌تی دروستكردنی:
كه‌ره‌سته وشكه‌كان تێكه‌ڵاو بكه و دواتر كه‌ره‌سته‌كانی دیكه‌ی بكه به‌سه‌ردا و جوان بیشێله و بۆ ماوه‌ی 30 خوله‌ك سه‌ری هه‌ویره‌كه‌ت دابپۆشه تا ئه‌و كاته‌ی هه‌ڵدێت،و شێوه‌ی جیاوازی لێ دروست بكه و هێلكه له سه‌ره‌كه‌ی بده و بیخه‌ره سه‌ر سینیه‌ك كه چه‌ورت كردبێت و دواتر بیخه‌ره ناو فڕن هه‌تا ده‌برژێت.
AM:09:56:10/12/2018
ئه‌م بابه‌ته 1609
جار خوێنراوه‌ته‌وه