ڤایرۆسێك له ئایدز مه‌ترسیدارتره
وێستگە ستایل-
هه‌وكردنی جگه‌ر له جۆری B جۆرێك نه‌خۆشییه كه توشی جگه‌ر ده‌بێت به‌هۆی ڤایرۆسی جگه‌ر له جۆری B و به‌هۆی ئه‌م ڤایرۆسه‌وه زیان به جگه‌ر ده‌گات و خانه‌كانی جگه‌ر شی ده‌بێته‌وه و توشی هه‌وكردنی به‌رده‌وام ده‌بێت و ڕزگاربوونی له‌م ڤایرۆسه نییه و زۆر كات ده‌بێته هۆی شێرپه‌نجه‌ی جگه‌ر.
ئه‌م ڤایرۆسه له‌ڕێی خوێن و شله‌ی له‌شه‌وه ده‌گوازرێته‌وه به هه‌مان شێوه‌ی ڤایرۆسی ئایدز و ئه‌م ڤایرۆسه 50 بۆ 100 جار له ڤایرۆسی ئایدز مه‌ترسیدارتره.
ڕێگاكانی گواستنه‌وه‌ی ڤایرۆسی جگه‌ر له جۆری B:
- له دایك بۆ منداڵ له كاتی منداڵبوون.
- ده‌رزی پیس بوو به‌م ڤایرۆسه و له‌ڕێی خوێنه‌وه ده‌گوازرێته‌وه.
-په‌یوه‌ندی سێكسی ناته‌ندروست.
- به‌كارهێنانی كه‌لوپه‌لی نه‌شته‌رگه‌ری خاوێن نه‌كرابێته‌وه.
- به‌كارهێنانی كه‌ره‌سته‌ی ددان كه خاوێن نه‌كرابێته‌وه.
زۆرترین ڕێژه‌ی توشبوون به‌م ڤایرۆسه له وڵاته دواكه‌وتوه‌كاندایه و له‌ڕێی شیرپێدانی دایك بۆ منداڵ و خواردن و ماچكردن و له‌باوه‌شكردن و به‌ركه‌وتنی ده‌ست و پژمه و كۆكه و مه‌له‌وانگه ناگوێزرێته‌وه.
باشترین ڕێگه بۆ خۆپاراتسن له‌م ڤایرۆسه ته‌نها كوتانه دژی ڤایرۆسی جگه له جۆری B كه توانای ئه‌وه‌ی هه‌یه ماوه‌ی 20 ساڵ له جه‌سته‌دا به چالاكی بمێنێته‌وه و مرۆڤ له توشبوون به‌م ڤایرۆسه بپارێزێت.
AM:09:34:10/12/2018
ئه‌م بابه‌ته 1749
جار خوێنراوه‌ته‌وه