جۆرێك به‌هارات ددان سپی ده‌كاته‌وه
وێستگە ستایل-
پسپۆڕانی بواری خۆراك ئاشكرایان كردوه زه‌رده‌چه‌وه یه‌كێكه له‌و به‌هاراتانه‌ی توانای سپیكردنه‌وه‌ی ددان و دابه‌زاندنی كێشی زیادده‌ی هه‌یه و ئه‌م جۆره به‌هاراته له ڕوه‌كی زه‌رده‌چه‌وه دروست ده‌كرێت و چه‌ندین تایبه‌تمه‌ندی ته‌ندروستی هه‌یه.
ئه‌و كه‌سانه‌ش كه زه‌رده‌چه‌وه له ژه‌مه خۆراكه‌كانیان به‌كارده‌هێنن ئه‌وه كه‌متر گرفتی كێشی زیادده‌یان ده‌بێت و ئه‌گه‌ری توشبونیان به نه‌خۆشیه‌كانی ده‌م و ددان كه‌م ده‌بێت.
ده‌توانرێت زه‌رده‌چه‌وه بۆ سپیكردنه‌وه‌ی ددان به‌كاربهێنرێت ئه‌گه‌ر بۆ ماوه‌ی یه‌ك مانگ به‌كاربهێنرێت ئه‌ویش كاتێك بڕێك زه‌رده‌چه‌وه بخه‌یته سه‌ر فڵچه‌ی ددانت و به ددانتدا بیهێنیت بۆ ده‌ستكه‌وتنی ئه‌نجامی زۆر باش ده‌توانیت دوو بۆ سێ جار له هه‌فته‌یه‌كدا و هه‌رجارێك بۆ ماوه‌ی 3 خوله‌ك زه‌رده‌چه‌وه به ددانتدا بهێنه و دوای یه‌ك مانگ به ته‌واوه‌تی ئه‌نجامی زۆر باش ده‌بینیت.
AM:09:03:10/12/2018
ئه‌م بابه‌ته 1902
جار خوێنراوه‌ته‌وه