به‌هۆی هێدفۆنه‌كه‌یه‌وه گیانی له‌ده‌ستدا
وێستگە ستایل-
له ڕاستیه‌كی تاڵ و خه‌ماویدا گه‌نجێكی مالیزی به‌هۆی به‌كارهێنانی هێدفۆن له‌كاتی نوستندا گیانی له‌ده‌ستدا.
محمد الزهار به مردووی له‌سه‌ر جێگه‌ی نوستنه‌كه‌ی دۆزرایه‌وه ئه‌م گه‌نجه له‌شاری كامبۆنگ بار‌و له مالیزیا ده‌ژی و له‌ڕێی هێدفۆنی مۆبایله‌كه‌یه‌وه ته‌زووی كاره‌با لێی داوه هۆكاری ئه‌م حاڵه‌ته‌ش هێشتنه‌وه‌ی هێدفۆنی مۆبایله‌كه‌یه‌تی له گوێیدا ئه‌و كاته‌ی نوستوه.
ئه‌م گه‌نجه ئه‌و كاته‌ی نوستوه مۆبایله‌كه‌ی به شه‌حنه‌وه بوه و هێدفۆنی مۆبیاله‌كه‌شی كردۆته گوێی و دایكی محمد ده‌ڵێت" ئه‌و كاته‌ی ویستم ماڵ به‌جێ بهێڵم و بچم بۆ سه‌ر كاره‌كه‌م كوڕه‌كه‌م له‌سه‌ر زه‌وی كه‌وتبوو پێموابوو هێشتا نوستوه و كه گه‌ڕامه‌وه ماڵه‌وه به هه‌مان دۆخ بینیم ئه‌وكات زانیم كه مردوه"
هیچ نیشانه‌یه‌ك له‌سه‌ر ئه‌م گه‌نجه مالیزیه ده‌رنه‌كه‌وتوه ته‌نها ئه‌وه‌نده نه‌بێت گوێچكه‌ی چه‌پی خوێنی لێ هاتوه و نیشانه‌كانی سوتاوی پێوه بووه.
پێشتر هیچ توێژینه‌وه‌یه‌كی جیهانی له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته هۆشداری نه‌داوه به‌ڵام ئه‌مه په‌یامێكه بۆ گه‌نجان و دواتر بۆ دایك و باوكان كه ڕێگه ه‌ده‌ن منداڵه‌كانیان ئه‌م هه‌ڵه‌یه دووباره بكه‌نه‌وه.
AM:10:15:09/12/2018
ئه‌م بابه‌ته 3401
جار خوێنراوه‌ته‌وه