سوپرایزێكی جیاوازی بۆ هاوڕێكه‌ی كرد
وێستگە ستایل-
خانمێكی به‌ریتانی بۆ ئه‌وه‌ی سوپرایز بۆ هاوڕێ كچه‌كه‌ی بكات له یادی له‌دایكبوونی كوڕه‌كه‌ی كه چه‌ند ساڵێك به‌ر له ئێسته مردووه به‌ڵام سوپرایزه‌كه دیمه‌نێكی چاوه‌ڕوان نه‌كراو و ترسناك بوو.
به گوێره‌ی ئه‌و هه‌واڵه‌ی له پێگه‌ی "ئیندیپێندنت" ی به‌ریتانی هاتوه كارین بیكر داوای له كارمه‌نده‌كانی میوانخانه‌ی "ڕۆیالتۆن بجامایكا" كردوه كه ژووری هاوڕێكه‌ی" فای واندۆرس" بڕازێننه‌وه كه ساڵی 2014 كوڕه 22 ساڵه‌كه‌ی له‌ده‌ستداوه به‌ڵام ساڵانه یادی له‌دایكبوونی بۆ ده‌كه‌نه‌وه.
بیكر له‌گه‌ڵ ئه‌م فای و هاوسه‌ره‌كه‌ی بۆ به‌سه‌ر بردنی پشووی ساڵانه چونه‌ته جامایكا و ئه‌و كاته‌ی فای چۆته ئه‌و ژووره‌ی داوایان كردوه سوپرایزی خوێن مژێكی بۆ كراوه.
سوپرایزه‌كه خوێن مژێك بووه له‌سه‌ر جێگه‌ی نوستنه‌كه دانراوه و له جلوبه‌رگ دروستكراوه و له‌سه‌ری كێكێك دروستكراوه و نوسراوه" ئێمه بیرت ده‌كه‌ین ئه‌لیكس"
بیكر ده‌ڵێت" دیمه‌نه‌كه زۆر سه‌رنجڕاكێش بووه و ئه‌وه‌ی من بینیم هاوشێوه‌ی لاشه‌یه‌ك بووه كه له‌سه‌ر جێگه‌كه بووه و به‌و هۆیه‌وه هاوڕێ كچه‌كه‌م ده‌ستی به‌گریان كردوه"
ئه‌م بابه‌ته زۆر خێرا له ده‌زگا هه‌واڵیه‌كان و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاوبویه‌وه و به‌وهۆیه‌وه ڕێكخه‌ری گه‌شته‌كه و كۆمپانیای گه‌شتوگوزاریبه‌ریتانی بڕی 1500 جونی ئه‌سته‌رلینی بۆ گه‌ڕاندونه‌ته‌وه و ڕونیان كردۆته‌وه كه بێ مه‌به‌ست ئه‌م كاره‌یان كردوه نه‌ك بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و ئافره‌ته بترسێنن و خه‌مباری بكه‌ن.
AM:09:08:09/12/2018
ئه‌م بابه‌ته 869
جار خوێنراوه‌ته‌وه