‌خواردنی ئه‌م خۆراكانه‌ له‌ توشبوون به‌ئه‌نفلۆنزا ده‌تپارێزێت

وێستگە ستایل-

له‌ نزمبوونه‌وه‌ی‌ پله‌كانی گه‌رما و له‌ وه‌رزی زستان ئه‌گه‌ری توشبوون به‌ په‌تای وه‌رزی زۆر زیاد ده‌كات به‌ڵام ده‌توانیت به‌ خواردنی چه‌ند جۆرێك خۆراك كۆئه‌ندامی به‌رگریت به‌هێز بكه‌یت و له‌ توشبوون به‌ په‌تا خۆت بپارێزیت.

1- ماسی:
به‌تایبه‌ت جۆری ماسی "سالمۆن و تونا و ئه‌و خۆراكانه‌ی‌ به‌ ئۆمیگا سێ ده‌وڵه‌مه‌ندن" ئه‌گه‌ری هه‌وكردن كه‌مده‌كاته‌وه‌ و  به‌رگری جه‌سته‌ به‌هێز ده‌كه‌ن.

2-سیر:
ئه‌نجامه‌كانی توێژینه‌وه‌یه‌ك كه‌ ساڵی 2011 ئه‌نجامدراوه‌ تیایدا هاتووه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ بۆ ماوه‌ی 12 هه‌فته‌ سیر بخۆن به‌ تایبه‌ت له‌ مانگی 11  هه‌تا مانگی 2 ئه‌وه‌ توشی هه‌وكردن و ئه‌نفلۆنزا نابن چونكه‌ هاوشێوه‌ی‌ ده‌رمانی دژه‌ هه‌وكردن له‌ جه‌سته‌دا كار ده‌كات.

3-میوه‌ ترشه‌كان:
ئه‌م جۆره‌ میوانه‌ ده‌وڵه‌مه‌نده‌ به‌ ڤیتامین "C"  باشتر وایه‌ له‌ وه‌رزی زستان و پایزدا ئه‌و میوانه‌ زۆر بخۆیت كه‌ ترشن .

4-چا:
خواردنه‌وه‌ی‌ كوپێك چای گه‌رم یارمه‌تی كردنه‌وه‌ی‌ سنگ و كه‌مبوونه‌وه‌ی‌ هه‌وكردنی سنگ و كۆئه‌ندامی هه‌ناسه‌ ده‌دات و هه‌ره‌یه‌ك له‌ جۆره‌كانی "چای ڕه‌س و سه‌وز و سپی" دژه‌ هه‌وكردنیان تیادایه‌ كه‌ ناسراون به‌ "كاتیكین" و ئه‌مه‌ دژه‌ هه‌وكردنێكی به‌هێزه‌.

5-بیبه‌ری توون:
هاوشێوه‌ی‌ میوه‌ ترشه‌كان بیبه‌ری توون بڕێكی زۆر ڤیتامین C  تیادایه‌. 


AM:08:33:09/12/2018


ئه‌م بابه‌ته 1570 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌