مه‌ترسیه‌كانی جگه‌ره‌ی ئه‌لكترۆنی
وێستگە ستایل-
جگه‌ره كێشان یه‌كێكه له خراپترین دیارده‌كانی ناو مرۆڤه‌كان
به‌تایبه‌تی پیاوان، سالاَنه به‌شێكی زۆر له پیاوان به‌هۆی كێشانی
جگه‌ره گیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن، هه‌رچه‌نده پیاوان و ژنانیش له
زیانه‌كانی ئاگادارن به‌لاَم به‌رده‌وامن له‌سه‌ر كێشانی، جگه‌ره
یه‌كێكه له خراپترین مادده‌كان بۆ دڵ و گه‌ده و سیه‌كان.
له‌ئێستادا باوی جۆرێكی تر له جگه‌ره كێشان هاتووه كه پێی
ده‌وترێت جگه‌ره‌ی ئه‌لكترۆنی، به‌لاَم زیانه‌كانی ئه‌م شێوه‌یه‌یان زۆر
له‌وه‌ی پێشوتر زیاتره چونكه ئه‌گه‌ر پێشوتر نیكۆتینی سروشتی تێدا
به‌كارده‌هات ئه‌وا ئه‌م ئه‌لكترۆنیه‌كه پێكهاته‌ی كیمیای تێدایه كه
ده‌بێته هۆی زیان گه‌یاندن به ته‌ندروستی.
نیكۆتین یه‌كێكه له سه‌رچاوه خراپه‌كان و سالاَنه 400 هه‌زار له
خه‌ڵكی ئه‌مه‌ریكی ده‌كوژێت، چونكه جگه‌ره برێكی زۆر پێكهاته‌ی ژه‌هراوی
تێدایه و ده‌بێته هۆكارێك بۆ نه‌خۆشی شێرپه‌نجه و نه‌خۆشیه‌كانی دڵ و
خوێنبه‌ره‌كان.
جگه‌ره‌ی ئه‌لكترۆنی پێكهاتووه له نیكۆتین و مادده‌ی كیمیای به
جۆرێك ئالوده‌ت ده‌كات ته‌رك كردنی زۆر گران بێت، ئه‌مه‌ش مرۆڤ به‌ره‌و
مه‌ترسی ده‌بات توشی بێتاقه‌تی و قه‌له‌قی و ئاره‌قی ده‌كات و هه‌روه‌ها
كارده‌كاته سه‌ر دڵ و خوێنبه‌ره‌كان بۆ ماوه‌یه‌كی درێژ.
ئه‌و ماددانه‌ی له پێكهاته‌ی كیمیای جگه‌ره‌ی ئه‌لكترۆنیدا هه‌ن
بریتین له گلیكۆل و برۆبیلین و گلیسرین و 42 مادده‌ی كیمیای مه‌ترسیداری
تر، هه‌موو ئه‌مانه‌ش خراپترینن بۆ نه‌خۆشی شێرپه‌نجه، هه‌ر به‌م
هۆیه‌شه‌و حكومه‌تی فه‌رنسا هۆشداری ده‌دات به هاونیشتمانه‌كانی،هه‌ر
بۆیه ئه‌و بیر‌و بۆچونه هه‌ڵه‌یه كه ده‌لێن مه‌ترسی كه‌متره و ئه‌مین
تره له جگه‌ره‌ی تر، ورد‌و ورده ژیان به‌ره‌و مه‌ترسی ده‌بات.
PM:04:10:08/12/2018
ئه‌م بابه‌ته 1911
جار خوێنراوه‌ته‌وه