به‌م ڕێنماییانه خۆت له شێرپه‌نجه‌ی كۆڵۆن بپارێزه
وێستگە ستایل-
نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ی كۆڵۆن یه‌كێكه له شێرپه‌نجه باوه‌كانی دنیا كه خه‌ڵكانێكی زۆر پێوه‌ی ده‌ناڵێنن و چاره‌سه‌ر وه‌رده‌گرن، به‌ڵام باشترین ڕێ خۆپاراستننه كه لێره‌دا چه‌ند ڕێیه‌كی ئاسان و كاریگه‌ر ده‌خه‌ینه‌ڕوو بۆ خۆپاراستن له‌م نه‌خۆشییه كوشنده‌یه.
شێوازی ژیان كاریگه‌رییه‌كی زۆری ده‌بێت له‌سه‌ر تووشبوون به نه‌خۆشی كۆڵۆن، بۆیه پێویسته هه‌ر مرۆڤێك ئاگاداری شێوازی ژیانی خۆی بێت بۆ ئه‌وه‌ی پارێزراوبێت له شێرپه‌نجه‌ی كۆڵۆن، لێره‌دا باس له چه‌ند ڕێگه‌یه‌كی ئاسان ده‌كه‌ن كه ده‌توانن به‌هۆیه‌وه خۆتان بپارێزن له شێرپه‌نجه‌ی كۆڵۆن:
1- خواردنی خۆراكێكی ته‌ندروست: پزیشكان كۆكن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی سیسته‌مێكی خۆراكی به‌سوود له‌گه‌ڵ ئه‌و خۆراكانه‌ی كه به ماده ڕیشاڵییه‌كان ده‌وڵه‌مه‌ندن زۆر كاریگه‌ری ده‌بێت له‌سه‌ر كه‌مكردنه‌وه‌ی ئه‌گه‌ری تووشبوونت به شێرپه‌نجه‌ی كۆڵۆن.
2- ڕاگرتنی كێشی جه‌سته‌ت: پزیشكان گوتوویانه بۆئه‌وه‌ی پارێزراوبیت له تووشبوون به شێرپه‌نجه‌ی كۆڵۆن پێویسته باری رێكی جه‌سته‌ت ڕابگریت و نه‌هێڵیت زۆر قه‌ڵه‌وبیت، چونكه قه‌ڵه‌وی هۆكارێكی سه‌ره‌كی تووشبوونه به شێرپه‌نجه‌ی كۆڵۆن.
3- مرۆڤێكی چالاكبه‌و واز له جگه‌ره‌كێشان و خواردنه‌وه كحوولییه‌كان بهێنه: ئه‌گه‌ر رۆژانه به‌شێوازێكی به‌رده‌وام وه‌رزش بكه‌ی و جه‌سته‌ت به‌چالاكی بهێڵیته‌وه ئه‌وا به‌ڕێژه‌یه‌كی زۆر له شێرپه‌نجه‌ی كۆڵۆن ده‌پارێزرێیت، به هه‌مان شێوه پێویسته واز له جگه‌ره‌كێشان و خواردنه‌وه كحوولییه‌كان بهێنیت.
AM:11:58:08/12/2018
ئه‌م بابه‌ته 2108
جار خوێنراوه‌ته‌وه