به‌وێنه... 10 دیمه‌ن ته‌نها له چین ده‌یبینیت
وێستگە ستایل-
یاسا و چۆنیه‌تی ژیان و نه‌ریت له هه‌ر وڵاتێك شێوه‌ی جیاوازی هه‌یه، ئێستا ته‌ماشای ئه‌م وێنانه بكه ئه‌و شتانه ده‌بینیت كه ته‌نها له چین هه‌یه و له هیچ وڵاتێكی دیكه دوباره‌كه‌ی نییه.
1- ده‌توانیت له چین به‌ژداری پێشبڕكێكی خواردنی بیبه‌ری تون بكه‌یت، ئه‌م كێبڕكێیه شایه‌نی ئه‌وه‌یه خه‌ڵاتی له‌سه‌ر وه‌ربگریت.
2-كچان له چین له چاڵی ملیان ماسی دا ئه‌نێن مه‌به‌ست له‌مه‌ش ڕێكی و كه‌می كێشی جه‌سته‌یانه كه جوانترین شێوه‌یه لای ئه‌وان.
3-سه‌رتاشه‌كان به‌دڵی خۆیان ئه‌و وێنه‌یه‌ی له خه‌یاڵیاندا هه‌بێت له‌سه‌ر قژت تاقی ده‌كه‌نه‌وه.
4-ئه‌گه‌ر بته‌وێت ماندوێتی جه‌سته‌ت بحه‌سێته‌وه ئه‌وه پێویست ناكات بچیت بۆ سپا له هه‌ر جێگه‌یه‌ك بێت ده‌توانیت كه‌سێك بدۆزیته‌وه بتشێلێت.
5-تیمی ڕاهێنان و له‌شجوانی له هه‌وای كراوه و باخچه‌كان وایكردوه جه‌سته‌ی چینیه‌كان به‌ڕێكی و جوانی بمێنیته‌وه.
6-چین به پاشای كۆپیكردن ناسراون هه‌رچیه‌كت بوێت له هه‌ر ماركه‌یه‌ك له چین ده‌ستت ده‌كه‌وێته‌وه و داهێنانه‌كانیان توشی شۆكت ده‌كه‌ن.
7-ئه‌گه‌ر بچیت بۆ مانكیور له چین ئه‌وه كاتێك دێیته ده‌ره‌وه هه‌موو نینۆكه‌كانت بریقه ده‌داته‌وه.
8-له كۆتای هه‌فته و له ڕۆژی پشوه‌كان پیاوان له چین به بیجامه‌وه ده‌چنه ده‌ره‌وه و بازاڕ ده‌كه‌ن.
9-له چین هه‌ر كه‌سێك ته‌رمۆزه‌یه‌ك ئاوی گه‌رمی پێیه و به‌رده‌وام ده‌یخۆنه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی له توشبوون به نه‌خۆشی پارێزراوبن به‌ڵام ئه‌ی چی ده‌كه‌ن كاتێك نه‌خۆش ده‌كه‌ون؟ بێگومان ئاوی گه‌رم ده‌خۆنه‌وه.
10-چینیه‌كان پشودان بۆیان گرنگ نییه له‌به‌ر ئه‌وه زۆركات تكتی شه‌مه‌نده‌فه‌ر ده‌بڕن بۆ ڕێگا دوره‌كان كه شوێنی دانیشتنی نه‌بێت چونكه پاره‌یه‌كی كه‌متر ده‌كه‌وێت.
AM:11:02:08/12/2018
ئه‌م بابه‌ته 4820
جار خوێنراوه‌ته‌وه