به‌وێنه.. 5 ڕێگه‌ی سروشتی بۆ چاره‌سه‌ری شكاوی نینۆكه‌كانت به‌كاربهێنه
وێستگە ستایل-
ئه‌گه‌ر تۆ ئاره‌زووی نینۆكی درێژ بكه‌یت یان كورت بۆیه له نینۆكه‌كانت بده‌یت یان نا پێویسته بزانیت كه نینۆكی ته‌ندروست و گه‌شاوه ئاماژه بۆ باشی ته‌ندروستی تۆ ده‌كات، ئه‌گه‌ر به‌رده‌وام نینۆكه‌كانت ده‌شكێت ئه‌وه ده‌توانیت سوود له‌م ڕێگا سروشتیانه وه‌ربگریت بۆ چاره‌سه‌ری شكاوی نینۆكه‌كانت.
1- ڤیتامین E:
ده‌توانیت حه‌بی ڤیتامین E بۆ ماوه‌یه‌ك له نینۆكه‌كانت بده‌یت بۆ ئه‌وه‌ی جوانی و گه‌شاوه‌ی بۆ بگه‌ڕێیته‌وه.
2- زه‌یتی گوێزی هندی:
یه‌كێكه له باشترین جۆره‌كانی دژه ئۆكسێنه‌ر و توانای درێژكردنه‌وه‌ی نینۆكه‌كانی هه‌یه ته‌نها كه‌مێك زه‌یتی گوێزی هندی بده له‌سه‌ر نینۆكه‌كانت و مه‌ساجی پێ بكه بۆ ماوه‌یه‌ك ئه‌نجامه‌كه‌ی ده‌بینیت.
3-سركه‌ی سێ‌و:
یه‌ك په‌رداخ ئاوی گه‌رم كه‌وچكێك سركه‌ی سێوی تێبكه و به گوێچكه پاكه‌ره‌وه‌یه‌ك ئه‌م گیراوه‌یه له‌نینۆكه‌كانت بده.
4-لیمۆ:
باشترین سه‌رچاوه‌ی ڤیتامینC و كۆلاجینه و نینۆك به‌هێز ده‌كات و ئه‌لفا هایدرۆكسید ئه‌سیدی تیادایه واده‌كات نینۆك به‌هێزتر بێت.
5-زه‌یتی زه‌یتوون:
ڕۆژانه نینۆكه‌كانت به زه‌یتی زه‌یتوون چه‌ور بكه و ماوه‌ی 5 بۆ 10 خوله‌ك مه‌ساجی پێ بكه، شێ و بریقه بۆ نینۆكت ده‌گه‌ڕێنێته‌وه.
AM:11:20:06/12/2018
ئه‌م بابه‌ته 1523
جار خوێنراوه‌ته‌وه