‌پێنج ده‌رمان توانای سێكسی پیاو لاواز ده‌كان

وێستگە ستایل-

به‌شێك له‌ پیاوان كێشه‌ی‌ لاوازی توانای سێكسیان هه‌یه‌ به‌ تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی‌ ته‌مه‌نی 40 ساڵیان تێپه‌ڕاندوه‌ ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا پێویسته‌ پیاوان ئاگاداربن كه‌ چه‌ند جۆرێك ده‌رمان ده‌بێته‌ هۆی سست بون و لاواز بوونی توانای سێكسیان.

1-ده‌رمانی دابه‌زاندنی په‌ستانی خوێن:
زۆرێك له‌ پیاوان كێشه‌ی‌ به‌رزی ئاستی په‌ستانی خوێنیان هه‌یه‌ و بۆ ئه‌وه‌ش حه‌بی دابه‌زاندنی په‌ستانی خوێن به‌كارده‌هێنن بۆ ئه‌وه‌ی‌ ژیان و ته‌ندروستیان ئاسایی ببێته‌وه‌، به‌ڵام ئه‌م ده‌رمانه‌ كاریگه‌ری لاوه‌كی له‌سه‌ر ته‌ندروستی ده‌بێت و ده‌بێته‌ هۆی لاوازبوونی توانای سێكسی.

2-ده‌رمانی چاره‌سه‌ری خه‌مۆكی :
ئه‌م جۆره‌ ده‌رمانه‌ ئاستی هۆرمۆنی نێرینه‌ له‌ له‌شی پیاواندا تێكده‌دات جا هه‌ر جۆرێك بێت له‌م ده‌رمانه‌ و ته‌نانه‌ت له‌ دوای ته‌واوبوونی ده‌رمانه‌كه‌ش كاریگه‌ری له‌سه‌ر توانای سێكسی پیاوان ده‌بێت.

3-ده‌رمانی چاره‌سه‌ری هۆرمۆن:
هه‌ندێك له‌و ده‌رمانانه‌ی‌ بۆ ڕێكخستنی هۆرمۆنی جه‌سته‌ به‌كارده‌هێنرێت به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی‌ بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی‌ ئاستی تستۆستیرۆن به‌كاردێت ده‌بێته‌ هۆی لاوازبوونی توانای سێكسی، ئه‌و وه‌رزشه‌وانانه‌ش كه‌ ده‌رمانی ستیرۆیدی بۆ به‌هێزكردنی ماسولكه‌كانی له‌شیان به‌كارده‌هێنن ئه‌مه‌ واده‌كات توانای سێكسی پیاو كه‌مببێته‌وه‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ پزیشكان ڕێنموی ئه‌و پیاوانه‌ ده‌كه‌ن كه‌ یاری له‌شجوانی ده‌كه‌ن هیچ جۆرێك له‌ ده‌رمانی ستیرۆیدی به‌كارنه‌هێنن.

4-برۆم:
ئه‌م جۆره‌ پێكهاته‌یه‌ له‌و ده‌رمانانه‌دا هه‌یه‌ كه‌ چاره‌سه‌ری نه‌خۆشیه‌كانی جگه‌ر ده‌كه‌ن له‌گه‌ڵ ده‌رمانه‌كانی دژه‌ هه‌وكردن و نه‌خۆشیه‌كانی دڵ و كۆئه‌ندامی به‌رگری .

5- ده‌رمانی چاره‌سه‌ری ترشه‌ڵۆكی گه‌ده‌:
ئه‌گه‌ر بۆ ماوه‌یه‌كی درێژ ده‌رمانی كه‌مكردنه‌وه‌ و چاره‌سه‌ری ترشه‌ڵۆكی گه‌ده‌ به‌كاربهێنرێت ئه‌وه‌ ده‌بێته‌ هۆی لاوازبوونی توانای سێكسی.


AM:09:19:06/12/2018


ئه‌م بابه‌ته 5295 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌