تووڕەیی کەسەکان بەم جۆره وەڵام بدەره‌وە
وێستگە ستایل-
كه‌سانێك هه‌ن بە هەق و بە ناهەق توڕه ده‌بن ئێمەش تووڕە دەبین، تووڕە بوون بابه‌تێكی هه‌ست و سۆزی سروشتیی مرۆڤه، وەڵامێكه کاتێک ڕێگر دێتە بەردەم مەرامەکان یا پێشبینیەکانمان.
له‌م بابه‌ته‌دا دكتۆر نەسرەو مستەفا مەحموود پزیشکی پسپۆڕی دەروونی ڕێنمویمان ده‌كات ئه‌وكاته‌ی توڕه ده‌بین ده‌بێت كاردانه‌وه‌مان چۆن بێت ؟
چۆن وەڵامی کەسێک بدەینەوە کە تووڕەیە؟ بێگومان لەسەر زۆر شت وەستاوە، وەکو هۆی تووڕەبوون و جۆری پەیوەندیی کەسەکان و زۆر شتی دی، بەڵام بە شێوەیەکی گشتی گەورەترین کاولکەر بۆ چركه‌یه‌ك بریتیە لە (تووڕەبوونی تۆ!) له‌م كاته‌دا هێمنیی خۆت بپارێزە.
ئەم باسە قسە زۆرتر هەڵدەگرێ و زۆر جار دواشت کە کەسەکان بیریان بۆی بچێت، یان بیکەن، ئەویش وتنی 'ببوورە' یە!
وتنی "ببوورە" هەنگاوێکی بنەڕەتیە لە مامەڵەکردنت لەگەڵ کەسێکی تووڕە کە ڕەنگە نەناس، یا دۆست، یا تەنانەت کەسێکی خۆشەویستیشت بێت، هەتا ئەگەر خەتای تۆش نەبێت.
ئەوە لاوازیت پیشان نادا، بەڵکو هەستپێکردنت بۆ حاڵەتی ئەویتر نیشان دەدا، تۆ بەم وتەت خێرا مەوقیفەکە خامۆش دەکەیتەوەو ئەم وشەیە یارمەتیدەرت دەبێت کە تۆ وەکو 'حەکیم' ێک بچیە بنج و بناوانی گرفتی کەسەکەو بۆشی چاره‌سه‌ر بکەیت.
AM:11:42:05/12/2018
ئه‌م بابه‌ته 2769
جار خوێنراوه‌ته‌وه