‌بۆیه‌كه‌مجار منداڵێك له‌ منداڵدانی ئافره‌تێكی مردوو له‌دایكبوو

وێستگە ستایل-

پزیشكه‌كان له‌ به‌رازیل ئاشكرایان كرد یه‌كه‌م منداڵ له‌ منداڵدانی ئافره‌تێكی مردوو له‌دایكبوو دوای ئه‌وه‌ی‌ بۆ ئافره‌تێكی دیكه‌ چاندراوه‌ته‌وه‌.

ئه‌م هه‌واڵه‌ له‌ گۆڤاری "لانسیت" ی پزیشكی بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ و تیایدا هاتوه‌ ئه‌مه‌ ده‌بێته‌ یه‌كه‌مین نه‌شته‌ری سه‌ركه‌تووی ڕواندنه‌وه‌ی‌ منداڵدانی ئافره‌تێكی خۆبه‌خش بۆ ئافره‌تێكی دیكه‌ كه‌ پێویستی پێی بووه‌ له‌كاتێكدا زیاتر له‌ 10 حاڵه‌تی هاوشێوه‌ نه‌شته‌رگه‌ری كراوه‌ به‌ڵام بێ ئه‌نجام بووه‌ له‌ هه‌ریه‌ك له‌ ئه‌مه‌ریكا و توركیا و چیك.

دوای 35 هه‌فته‌ و 3 ڕۆژ به‌ نه‌شته‌رگه‌ری منداڵێك كه‌ كێشه‌كه‌ی‌ 2550 گرامه‌ له‌دایكبوو و نه‌شته‌رگه‌ری چاندنه‌وه‌ی‌ منداڵدان كه‌ بۆ ئه‌م ئافره‌ته‌ ئه‌نجامدراوه‌ له‌ مانگی 10 ی 2016 بووه‌  و كه‌سی وه‌رگر ته‌مه‌نی 32 ساڵه‌.

ئه‌م هه‌واڵه‌ دڵخۆشكه‌ر ده‌بێت بۆ ئه‌و ئافره‌تانه‌ی‌ كێشه‌ی‌ منداڵبوون و گرفتی منداڵدانیان هه‌یه‌ و هه‌نگاوێكی باشیشه‌ بۆ ئه‌و خانمانه‌ی‌ ده‌یانه‌وێت جه‌سته‌ی‌ خۆیان ببه‌خشن به‌و كه‌سانه‌ی‌ پێویستیانه‌ دوای مردنیان.

نه‌زۆكی له‌ ئێستادا له‌ جیهاندا گه‌یشتۆته‌ %10بۆ 15  و هه‌ر ئافره‌تێك له‌ كۆی 500 ئافره‌ت كێشه‌ی‌ منداڵدانیان هه‌یه‌ و پێش ئه‌وه‌ی‌ چاندنه‌وه‌ی‌ منداڵدان چانسێك بێت بۆ هاوسه‌ره‌كان له‌خۆگرتنی منداڵی بێ سه‌رپه‌رشت و به‌ كرێگرتنی منداڵدانه‌ دوو هه‌لی جیاواز بوو له‌به‌رده‌م ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ منداڵیان ویستوه‌.


AM:09:47:05/12/2018


ئه‌م بابه‌ته 1642 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌