‌ددانی منداڵ ده‌بێت له‌م ته‌مه‌نه‌وه‌ ده‌ربكه‌وێت

وێستگە ستایل-


زۆركات دایكان  باوكان پرسیاری ئه‌وه‌ ده‌كه‌ن منداڵه‌كه‌یان هه‌تا چ ته‌مه‌نێك ددانی ده‌رنه‌كه‌وێت ئاساییه‌؟ له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌ دكتۆر ئاكۆ كه‌ریم پزیشكی پسپۆڕی منداڵان وه‌ڵامێكی كورت و ته‌واو ده‌داته‌وه‌ به‌و كه‌سانه‌ی‌ ئه‌م پرسیاره‌ ده‌كه‌ن.

زۆربەی منداڵ لە ٦-۷ مانگی تەمەنی ددانی شیری دەردەکات ( ئەگەری هەیە لە ٤ مانگیەوە ددان دەربێت), ددان دەرهاتن بەردەوام دەبێت تا ٢-٣ ساڵی ، کۆی ددانی شیری ٢٠ ددانە.

ئاساییە پێش ٦-٧ مانگی ددان دەربێت ، وەهەروەها ئاساییە تا تەمەنی ۱۳ مانگی ددان دەرنەیات ، بەڵام گەر دووای تەمەنی ۱۳ مانگی ددان دەرنەهات دەبێت سەردانی پزیشکی پسپۆری مناڵان بکەیت بۆ پشکنین و بـەگـشــتــی کــچـــان زووتـــر ددان دەردەکـــەن.



AM:09:17:05/12/2018


ئه‌م بابه‌ته 316 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌