ڤیدیۆ دراوسێكان وتیان: ئه‌و كچه ده‌ستی نییه بیكوژن
وێستگە ستایل-
بان‌و ئاكتار خه‌ڵكی به‌نگلادیشه و هه‌ردوو ده‌ستی نییه و خێزانه‌كه‌ی پشتگوێ خستوه و دراوسێكانیان به دایك و باوكی ئه‌م كچه‌یان وتوه بیكوژن چونكه كه‌م ئه‌ندامه و وه‌ك ئابڕو چوون وایه بۆ خێزانه‌كه‌ی.
به‌ڵام بان‌و توانی بچێته خوێندنگه و ته‌نها له‌ڕێی به‌كارهێنانی په‌نجه‌كانی پێیه‌وه ده‌توانێت بنوسێت و كاری دورین و چنین بكات و بۆ گه‌یشتن به خه‌ونه‌كانی ئازاری زۆری كێشاوه‌و .
بان‌و ده‌ڵێت" دایكم پێی وتم كه یه‌كه‌مجار منی بینیوه دوای له‌دایكبوونم بێ ده‌ست و قۆڵ بووم زۆر ترساوه و دراوسێكانمان ڕێنمووی دایك و باوكمیان كردوه بمكوژن چونكه كه‌مئه‌ندامی عه‌یبه و شه‌رمه‌زاریه، به‌ڵام دایكم منی نه‌كوشتوه"
دایك و باوكی فێری هیچیان نه‌كردوه و نه‌یانخستۆته به‌ر خوێندن به‌ڵام خۆی هه‌وڵی بۆ ئه‌مانه داوه و بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ونه‌كانی به‌دی بهێنێت ناوچه‌كه‌ی خۆی جێهێشتوه و ڕویكردۆته شارێكی دیكه.
ئه‌م خانمه ده‌ڵێت" له ده‌رگای زۆر كه‌سمدا به‌ڵام كه‌س كاری نه‌دامێ پێشم عه‌یب بوو ده‌رۆزه بكه‌م و خه‌ڵك پاره‌م پێ بدات و بڕوام به‌وه هه‌بوو هه‌موو كه‌سێك ڕۆزی خۆی هه‌یه و من بۆ نه‌مبێت؟"
بان‌و خۆی فێری كاری دورین و بڕین و چنین كرد و بۆ ژیانی خۆی ته‌نها پشت به قاچه‌كانی ده‌به‌ستێت و كار ده‌كات.
AM:10:53:04/12/2018
ئه‌م بابه‌ته 2336
جار خوێنراوه‌ته‌وه