هه‌ركات ئه‌م پێنج پرسیاره‌ت لێكرا مانای وایه تۆ بۆ ئه‌وانی دیكه گرنگیت
وێستگە ستایل-
ئه‌و كه‌سه‌ی سه‌رنجڕاكێشه و كاریزمای هه‌یه مانای ئه‌وه نیه ئه‌و كه‌سه ڕوخساری زۆر جوانه به‌ڵكو توانای ئه‌وه‌ی هه‌یه سه‌رنجی به‌رامبه‌ره‌كه‌ی ڕابكێشێت و ڕه‌فتاری خۆی ڕێكبخات له‌گه‌ڵ ئه‌وانی دیكه، له‌م حاڵه‌ته‌دا كه‌سه‌كه یان ده‌بێته جێگه‌ی سه‌رنجی هه‌موان و ئه‌وانی دیكه ئاره‌زوو ده‌كه‌ن لاسای بكه‌نه‌وه یان دڵی ڕابگرن.
ئێستا ئه‌گه‌ر تۆ به‌رده‌وام ئه‌م وشانه‌ت پێ ده‌وترێت ئه‌وه مانای وایه لای ئه‌وانی دیكه جێگه‌ی بایه‌خیت.
1-تۆ كه‌سێكی له‌خۆبایت:
ئه‌و كه‌سانه‌ی خاوه‌نی كاریزمان زۆركات پێیان ده‌وترێت له‌خۆبای لای ئه‌وانی دیكه.
2- یارمه‌تیم بده:
هێنری فۆرد ده‌ڵێت" كه‌سی نمونه‌ی ئه‌وه‌یه كه یارمه‌تی خه‌ڵك ده‌دات بێ وه‌رگرتنی به‌رامبه‌ر و چاوه‌ڕێكردنی سوود" ئه‌و كه‌سانه‌ش كه خاوه‌نی كه‌سایه‌تی تایبه‌تی خۆیانن یارمه‌تی به‌رامبه‌ره‌كه‌یان ده‌ده‌ن و هه‌مووان داوای یارمه‌تی لێ ده‌كه‌ن چونكه لێی ڕاده‌بینن.
3-تۆ له كوێیت:
ئه‌گه‌ر بۆ به‌رامبه‌ر گرنگ بیت و جێگه‌ی بایه‌خ بیت ئه‌وه پرسیاری ئه‌وه‌ت لێده‌كات تۆ له‌كوێیت و ئه‌گه‌ر گرنگ نه‌بیت ئه‌م پرسیاره‌ت لێ ناكرێت.
4-ڕای تۆ چییه:
كاتێك ڕاو بۆچوونی تۆ بۆ ئه‌وانی دیكه گرنگ بێت و پرسیار له بۆچونت بكرێت له‌سه‌ر بابه‌تێك كه‌واته تۆ كه‌سایه‌تیت به‌هێزه.
5-بیر له‌چی ده‌كه‌یته‌وه؟
كه‌سایه‌تییه به‌هێزه‌كان هه‌میشه به شاراوه‌ی ده‌رده‌كه‌ون و ئه‌وانی دیكه به ئاسانی ناتوانن بزانن بیر له‌چی ده‌كاته‌وه یان ده‌یه‌وێت چی بكات.
AM:10:20:29/11/2018
ئه‌م بابه‌ته 12216
جار خوێنراوه‌ته‌وه