‌کرمانج مستەفا ماڵە بێدەنگەکەی دەگوازێتەوە بۆ سەقز

وێستگە ستایل-


وا بڕیارە پانزەھەمین فیستیڤاڵی شانۆی کوردی لە 28ـی تشرینی دووەم بە بەشداری شانۆکارانی باشوور لە سەقز ساز بکرێت و، ماوەی ٤ ڕۆژیش بەردەوام بێت.

شانۆگەریی (ماڵێک لە بێدەنگی)ـیش، کە لە نواندن و دەرھێنانی (کرمانج مستەفا ڕەئوفە) و (لەیلا مەجیدی)ـیە، بەشداربێت لەو فیستیڤاڵە ھونەرییەدا.

شانۆگەریی (ماڵێک لە بێدەنگی) باس لە چیرۆکی فۆتۆگرافەرێک دەکات، کە بەھۆی ڕووماڵ و بە دیکۆمێنت کردنی گرتەکانی بەرەکانی جەنگ، ماوەیەکی دوور و درێژ لە خێزانەکەی دوور دەکەوێتەوە، ئەمەش دەبێتە ھۆکارێک بۆ توڕەکردنی ھاوژینەکەی، کە بەبێدەنگی لە سووچێکدا بە تەنیایی ژیان بەڕێدەکات و تەنیایش تەنگی پێھەڵدەچنێ، تەنانەت دەگات بەو ئاستەی کە وەک کەڕ و ڵاڵێک لە نێو چوار دیواری ماڵەکەی دا مان بگرێت.

 

(کرمانج مستەفا)ـی دەرھێنەر لەو بارەیەوە دەڵێت: جەنگ بەھا کۆمەڵایەتی و ژیانی ھاوسەرگیریی ھەڵدەوەشێنێتەوە، تاکی نێو ئەو کۆمەڵگەیەش لە ژیان بێ ھیوا دەکات، بۆیە دەکرێت ئەگەر لە نێو جەرگەی شەڕیشدا بین، ھەستە مرۆییەکان لەدەست نەدەین، چونکە ناکرێت بە پاساوی شەڕ، ئێمە خۆشەویستی لە دەست بدەین. 

شیڤان شێرزاد


PM:12:28:26/11/2018


ئه‌م بابه‌ته 856 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌