بۆچی پیاوان له یه‌كه‌م ژواندا پاره‌ی خواردن و خواردنه‌وه ده‌ده‌ن؟
وێستگە ستایل-
خانمه نوسه‌رێكی كه‌نه‌دی به‌ناوی ئان ڕۆشیتۆ له تۆرنتۆ ده‌ژی و له‌ڕێی نوسینێكه‌وه سه‌رنجی خۆی له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته ڕونكردۆته‌وه كه بۆچی پیاوان له یه‌كه‌م ژواندا كاتێك له‌گه‌ڵ كچێك داده‌نیشن خۆیان پاره‌ی ئه‌و خواردن و خواردنه‌وه‌یه ده‌ده‌ن كه له یه‌كه‌م ژواندا خواردویانه‌ته‌وه به یه‌كه‌وه.
ئه‌م خانمه ده‌ڵێت" دایكم پێی وتم كاتێك له‌گه‌ڵ پیاوێك یه‌كه‌م ژوان ده‌چیته ده‌ره‌وه ئه‌و خواردنه‌وه‌یه‌كت بێ پاره پێشكه‌ش ده‌كات به‌ڵام ئاگاداربه هه‌ر ئه‌و پیاوه وابیر ده‌كاته‌وه كه تۆ قه‌رزت له‌و كردوه كاتێك ئه‌و پاره‌یه‌ت بۆ ده‌دات"
ئان پێی وایه له ئێستادا دانیشتن له‌گه‌ڵ كه‌سێك كه خۆشت ده‌وێت زۆر ئاسانتر بووه له پێشتر به‌هۆی به‌كارهێنانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان و بیركردنه‌وه‌ی كه‌سه‌كان به‌ڵام به‌رده‌وام ئه‌و پرسیاره له‌خۆم ده‌كه‌م بۆچی له یه‌كه‌م ژواندا پیاوان هه‌ڵوێسته ده‌كه‌ن پاره‌ی پسوڵه‌ی ئه‌و خواردن و خواردنه‌وه‌یه بده‌ن كه‌له‌گه‌ڵ ئافره‌تێك و له یه‌كه‌م دانیشتن‌دا به‌یه‌كه‌وه خواردویانه‌ته‌وه؟ و هه‌ركات ویستی ئه‌وه‌م هه‌بوبێت ژوان له‌گه‌ڵ كه‌سێك دابنێم ئه‌وه شوێنی زۆر هه‌رزانم دیاری كردوه بۆ ئه‌وه‌ی هیچ كێشه‌یه‌ك بۆ به‌رامبه‌ره‌كه‌م دروست نه‌كات و یه‌كسانی مانای ئه‌وه دێت هه‌مومان جوتێك پێڵاومان ده‌ست بكه‌وێت و دادپه‌روه‌ری به‌مانای ئه‌وه دێت هه‌مومان ئه‌و پێڵاوه‌مان ده‌ست بكه‌وێت كه‌بۆمان شیاو و گونجاوه و له په‌یوه‌ندیه‌كانمان له‌گه‌ڵ ده‌وروبه‌ر هه‌مومان هه‌وڵ بۆ ده‌ستكه‌وتنی دادپه‌روه‌ری ده‌ده‌ین.
ئه‌م خانمه نوسه‌ره ده‌ڵێت" یه‌كه‌م دیدارم كه له‌گه‌ڵ پیاوێكی خاوه‌ن پاره و ئۆتۆمبێلی جوان ئه‌و بابه‌تانه بوو كاتێك بینی من له پێدانی پاره‌ی پسوڵه‌ی ئه‌و خواردنه‌وه‌یه‌ی خواردبومانه‌وه به كاشێره‌كه هاوبه‌شی ده‌كه‌م توشی شۆك بوو چونكه ئه‌م بابه‌ته سه‌یر بوو لای و ئه‌وان واڕاهاتوون بڵێن" من خۆم پاره‌كه ده‌ده‌م"
پیاوان بڕوایان وایه كه خانمان كرێی كاركردنیان زۆر كه‌متره له‌چاو ئه‌وان له‌به‌ر ئه‌وه خۆیان پاره‌ی پسوڵه ده‌ده‌ن به‌ڵام هه‌ركات هه‌ستم به‌وه كردبێت پیاوێك پاره‌كه ده‌دات بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ستی ئه‌وه‌م لادروست بكات دواتر من قه‌رزاری ئه‌وم ئه‌وه خۆم ته‌واوی پاره‌كه ده‌ده‌م و به‌هیچ شێوه‌یه‌ك جارێكی دیكه ڕێگه‌ی پێ ناده‌م بمبینێته‌وه و له‌م دۆخه‌دا ڕێز ون ده‌بێت.
ئان پێی وایه خه‌رجكردنی پاره‌ی یه‌كه‌م ژوان هه‌ر كام له پیاو یان ئافره‌ت بیكات كێشه‌ی نییه و هیچ گرفتێك بۆ په‌یوه‌ندی ئه‌م دوو كه‌سه دروست ناكات و به په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندیه‌كه ئه‌وه ڕون ده‌بێته‌وه ئه‌و دوو كه‌سه بۆ یه‌ك شیاون یان نا.
AM:09:58:26/11/2018
ئه‌م بابه‌ته 2244
جار خوێنراوه‌ته‌وه