جیهان 16 ڕۆ‌ژ پرته‌قاڵی ده‌بێت
وێستگە ستایل-
ناتوانرێت بوترێت هه‌موو مرۆڤه‌كان له‌سه‌رتاسه‌ری جیهان به یه‌كسانی ده‌ژین و پیاوان و خانمان له هه‌موو ماف و ئه‌ركه‌كانیاندا به‌شی خۆیان وه‌رگرتوه به هاوسه‌نگی چونكه له زۆر جێگه‌ی ئه‌م دنیایه هێشتا توندوتیژی به‌رامبه‌ر مرۆڤه‌كان ده‌نوێنرێت به‌تایبه‌ت خانمان و بۆ ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی توندوتیژی دژی ئافره‌تان ساڵانه له جیهاندا 16 ڕۆ‌ژ دیاریكراوه بۆ بیرخستنه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته كه له 25 ی مانگی 11 ده‌ست پێده‌كات و 10 ی 12 ته‌واو ده‌بێت.
توندوتژی كاریگه‌ری و زیانی ده‌بێت له‌سه‌ر باری جه‌سته و ده‌رونی مرۆڤ و بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موان به ئاشتی و یه‌كسانی بژین به ڕه‌نگی پرته‌قاڵی و له‌ژێر هه‌ڵمه‌تی ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی توندوتیژی دژی ئافره‌تان بۆنه و مه‌راسیمی تایبه‌تی ده‌گێڕن.
ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان 16 ڕۆژی ده‌ستنیشان كردوه و له ساڵی 1991 ه‌وه ئه‌م بابه‌ته ساڵانه یاد ده‌كرێته‌وه و هه‌ڵبژاردنی ڕه‌نگی پرته‌قاڵی به مانای ئاینده‌یه‌كی گه‌ش و ڕوناك دێت بۆ ڕێگری كردن‌و ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی توندوتیژی دژی خانمان و هه‌وڵی ئه‌وه ده‌درێت ئاشتی ماڵ بكرێته ئاشتی جیهان.
توندوتیژی ته‌نها كوشتن ناگرێته‌وه بڵكو ده‌ستدرێژی سێكسی و گێچه‌ڵی سێكسی و هاوسه‌رگیری له ته‌مه‌نی منداڵی و به‌زۆر به‌شوودانی كچان و ژن به ژن و وتنی وشه‌ی سوك و نه‌شیاو به ئافره‌ت و بێزاركردن له‌ڕێگه‌ی ئه‌نته‌رنێت و پرۆگرامه ئه‌لیكترۆنیه‌كان و بازرگانیكردن به مرۆڤ ده‌گرێته‌وه.
AM:09:28:26/11/2018
ئه‌م بابه‌ته 971
جار خوێنراوه‌ته‌وه