چه‌ند نیشانه‌یه‌ك ئاشكرای ده‌كات هاوسه‌ره‌كه‌ت خراپ ڕه‌فتارت له‌گه‌ڵ ده‌كات
وێستگە ستایل-
ویستی ئه‌وه‌ی هه‌یه به‌رده‌وام بزانێت تۆ سه‌رقاڵی چیت و چی ده‌كه‌یت و له‌گه‌ڵ كێیت، توڕه ده‌بێت ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و لێت داوا ده‌كات جێ به‌جێت نه‌كردبێت و به‌رده‌وام ڕێنمویت ده‌داتێ له‌سه‌ر چۆنیه‌تی ئه‌و كارانه‌ی ده‌بێت بیكه‌یت به‌و ڕێگه‌یه‌ی ئه‌و هه‌ست به خۆشحاڵی بكات.
ئه‌گه‌ر تۆ یان یه‌كێك له كه‌س و دۆست و نزیكه‌كانت له دۆخێكی له‌م شێوه‌یه‌دا ده‌ژین ئه‌وه مانای وایه له‌گه‌ڵ هاوبه‌شێكی ژیان ڕه‌فتار ده‌كه‌ن كه ویستی ئه‌وه‌ی هه‌یه به‌سه‌رتاندا زاڵ بێت، ئه‌مه بۆچوونی تیری دیاز سیندرا یه كه پزیشكێكی ده‌رونیه و پسپۆڕی كێشه و په‌یوه‌ندیه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانه له كتێبی " چۆن هاوسه‌ری خراپ دیاری ده‌كه‌یت" باسی كردوه و پێی وایه ئه‌مه دۆخێكی ناخۆشه و هێشتا له سه‌ده‌ی 21 و له‌گه‌ڵ پێشكه‌وتنی جیهان هێشتا كه‌سانێك هه‌ن به‌م شێوه‌یه ڕه‌فتار له‌گه‌ڵ هاوبه‌شی ژیانیان ده‌كه‌ن.
ئه‌مانه تایبه‌تمه‌ندیه‌كانی هاوسه‌ری خراپه:
1- به‌رده‌وام به په‌یوه‌ندیه خۆشه‌ویستیه كۆنه‌كانی شانازی ده‌كات.
2-هیچ گرنگی نادات به په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ی.
3-بێ ڕێزی ده‌كات به هاوسه‌ره‌كه‌ی.
4-به‌رده‌وام ویستی ئه‌وه‌ی هه‌یه وه‌ك پاڵه‌وان ده‌ربكه‌وێت.
5-هیچ گرنگی به هه‌ست و سۆزی ئه‌و كه‌سانه نادات كه له ده‌وروبه‌رین و ڕقی له ده‌وروبه‌ره‌كه‌یه‌تی.
6-نوكته و پێكه‌نین بۆ شكاندنه‌وه‌ی به‌رامبه‌ره‌كه‌ی به‌كارده‌هێنێت.
7-درۆ ده‌كات و له ڕوبه‌ڕوو بونه‌وه خۆی ده‌پارێزێت.
PM:12:22:24/11/2018
ئه‌م بابه‌ته 1550
جار خوێنراوه‌ته‌وه