چۆنیه‌تی ئاماده‌كردنی بسكیت به‌محه‌له‌بی و جه‌لی
وێستگە ستایل-
سەرەتا لە ناو قاپێکی شوشە بسکیتەکە دادەنێیت پاشان محەلەبیەکە دەگریتەوە و دەیکەی بە سەریدا.
بۆ محەلەبیەکەی :
٣ پەرداخ ئاو
٣ کەوچکی خواردن شیری وشک
٣ کەوچکی خواردن شەکر
٣ کەوچکی خواردن نیشاستە
١ کیسە ڤانێلا
هه‌موو پێكهاته‌كان به‌یه‌كه‌وه تێكه‌ڵاو بكه و بیخه‌ره سەر ئاگر تا جوان خەست دەبێتەوە و دواتر بیكه بە سەر بسکویتەکەدا، ئه‌گەر شیری وشكت نەبوو تەڕت هەبوو هەر سێ پەرداخ شیری تەڕی تێ بکە پێویست بە ئاوەکەش ناکات و دواتر بیکە ناو سەلاجە بۆ ماوەی ١٠ خولەک دواتر جەلیەکە بگرەوە.
پێوستیه‌كان بۆ ئاماده‌كردنی جه‌لیه‌كه:
١ پاکەت جەلی
١ کوپ ئاوی گەرم
ئه‌م دوو پێكهاته‌یه جوان تێکەڵی بکە و بیکە بە سەر محەلەبیەکەدا و بۆ ناو سەلاجە تا ١٠ خولەک پاشان دەتوانی بە پێی تامی جەلیەکە میوەش دانێیت بۆ ڕازاندنەوەی.
PM:12:24:21/11/2018
ئه‌م بابه‌ته 543
جار خوێنراوه‌ته‌وه