بالوكه له كه‌سێك بۆ یه‌كێكی دیكه ده‌گوازرێته‌وه؟
وێستگە ستایل-
بالوكه نه‌خۆشیه‌كی ڤایرۆسیه و به گشتی له هه‌موو ته‌مه‌ن و ڕه‌گه‌زێكدا توش دەبێت ڤایرۆسەکە له هه‌وادا هه‌یه و بڵاو ده‌بێته‌وه له كه‌سێكه‌وه بۆ كه‌سێكی دیكه.
له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته دكتۆر زانا محمد عباس پزیشكی پسپۆڕی نه‌خۆشیه‌كانی پێست ده‌ڵێت"هۆكاری دیكه‌ی بڵاو بونه‌وه‌ی ئه‌وه‌یه كه هه‌مان كه‌س كه بالوكه‌كه‌ی هه‌یه ده‌ست بدات له بالوكه‌كه و هه‌روه‌ها بریندار كردنی كارێكی باش نیه چونكه ده‌بێته هۆی بڵاو بونه‌وه‌ی".
دوو جۆر بالوكه هه‌یه:
جێنیتال وه ئێكسترا جێنیتاڵ
جێنیته‌ل ئه‌و جۆره‌یه كه له كۆئه‌ندامی زاو و زێدا ڕوو ده‌دات
ئێكسترا جێنیتاڵ له ده‌ره‌وه‌ی كۆ ئه‌ندامی زاو و زێدا ڕوو ده‌دات
چارەسەر:
هه‌ندێك ده‌رمان هه‌یه ئه‌ویش ده‌بێت بالوكه‌كه بخۆسێنرێت و دواتر به بڕبه‌نێك سه‌ره‌كه‌ی ئه‌كڕێنرێ وده‌رمانه‌كه‌ی ده‌خرێته سه‌ر.
شوێنه‌كانی بالوكه:
-بنی پێ
-له‌پ و ڕووی ده‌ست
-ده‌موچاو و ڕان و بازوو
-ژێر مووی له‌ش
-سه‌ر زمان
AM:11:15:21/11/2018
ئه‌م بابه‌ته 4678
جار خوێنراوه‌ته‌وه