به‌وێنه... هاوسه‌ر و منداڵه‌كانی ئه‌نشتاین
وێستگە ستایل-
ئه‌لبێرت ئه‌نشتاین له‌دایكبووی 1879 بووه له ئه‌ڵمانیا و زانایه‌كی ناوداری جیهانه و چه‌ندین یاسای تایبه‌تی له زانستی فیزیا داناوه .
ئه‌نشتاین ماوه‌ی چه‌ندین ساڵ وه‌ك مامۆستا له چه‌ندین زانكۆی جیهانی ناودار وانه‌ی وتۆته‌وه و تیۆری ڕێژه‌ی داناوه له فیزیای نوێ‌دا و چاره‌سه‌ری چه‌ندین تیۆری كۆنی كردوه و هه‌ڵه‌كانی ڕاست كدۆته‌وه و به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌م زانایه به‌ڕه‌گه‌ز جوله‌كه بووه له ساڵانی فه‌رمان ڕه‌وای ئه‌دۆلف هیتله‌ر سه‌رۆكی ئه‌ڵمانیا له‌و ساڵانه‌دا ئه‌ڵمانیای جێهێشتوه و ڕویكردۆته ئه‌مه‌ریكا و له‌وێ نیشه‌جێ بووه.
ئه‌و كاته‌ی ئه‌نشتاین خوێندكار بووه له وانه‌ی ماتماتیكدا زۆر لاواز بووه و هه‌تا ته‌مه‌نی 3 ساڵی ئه‌م زانایه توانای قسه‌كردنی نه‌بووه و ساڵی 1905 بۆته خاوه‌نی پله‌ی دكتۆرا له زانكۆی زیوریخ و له‌م ساڵه‌دا چه‌ندین توێژینه‌وه‌ی تایبه‌تی بڵاوكرده‌وه و ئه‌م ساڵه ناونرا به "ساڵی تایبه‌ت و جیاواز " بۆ ئه‌نشتاین.
مێشكی ئه‌م زانایه ئێستا له مۆزه‌خانه‌ی Mutter له كۆلێجی فیزیا له فیلادفیا هه‌ڵگیراوه و وه‌ك مێشكێكی به‌هێز و جیاواز ته‌ماشا ده‌كرێت و توێژینه‌وه‌كان له‌سه‌ر مێشكی ئه‌م زانایه جیاوازی خانه‌كانی مێشكی ئه‌نشتاین و كه‌سانی دیكه‌یان ده‌رخستووه.
ئه‌م زانایه یه‌كه‌م پرۆسه‌ی هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ كچه هاوپۆلێكی خۆی به‌ناوی "میلڤا" پێكهێنا و وه‌ك باس ده‌كرێت ئه‌م خانمه له زانكۆ زۆر له ئه‌نشتاین زیره‌كتر بووه و له به‌شێك له توێژینه‌وه و داهێنانه‌كان یارمه‌تی ئه‌نشتاینی داوه و كاتێك ئه‌نشتاین خه‌ڵاتی نۆبڵی وه‌رگرتوه و ئه‌م دوو هاوسه‌ره جیابونه‌ته‌وه له‌سه‌ر ئه‌وه ڕێككه‌وتون كه ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ی له‌گه‌ڵ خه‌ڵاتی نۆبڵه‌كه وه‌ریبگرێت بیدات به هاوسه‌ره‌كه‌ی به‌ڵام ئه‌م كاره‌ی نه‌كرد و پێش مردنی وه‌سیه‌تی كردوه كه پاره‌كه بۆ منداڵه‌كانی بێت، به‌شێك له گێڕه‌ره‌وه‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن ئه‌نشتاین هه‌ڕه‌شه‌ی له هاوسه‌ره‌كه‌ی كردوه كه بۆی نییه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ئه‌و باس له‌و ده‌ستكه‌وت و داهێنانانه بكات و ته‌نها خۆی خاوه‌نیه‌تی له‌كاتێكدا به یه‌كه‌وه كاریان له‌سه‌ر كردوه.
ئه‌م زانایه خاوه‌نی دوو كوڕ و كچێكه به‌ناوه‌كانی " ئیدوارد و هانس و لیسریل" بووه ، ئه‌نشتاین ساڵی 1955 له ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مه‌ریكا كۆچی دوای كردوه و چه‌ندین داهێنانی به‌سوودی دوای خۆی بۆ مرۆڤایه‌تی جێ هێشتوه كه به‌رده‌وام له ناوه‌نده زانستیه‌كان به‌كارده‌هێنرێت.
هاوسه‌ری یه‌كه‌می ئه‌نشتاین و منداڵه‌كانیان
ئیدوارد ئه‌نشتاین
ئه‌نشتاین له‌گه‌ڵ ئیلسا هاوسه‌ری دووه‌می
ئه‌نشتاین له‌ته‌مه‌نی منداڵی‌دا
AM:11:01:21/11/2018
ئه‌م بابه‌ته 2219
جار خوێنراوه‌ته‌وه