ئه‌ستێره‌ی بۆلیود ئه‌میتاب باجان قه‌رزی سه‌دان جوتیاری هندستانی دایه‌وه
وێستگە ستایل-
ئه‌ستێره‌ی هۆلیوود ئه‌میتاب باجان قه‌رزی سه‌دان جوتیاری دایه‌وه كه بڕه‌كه‌ی نزیكه‌ی یه‌ك ملیۆن دۆلاره.
ئه‌م ئه‌ستێره‌ی فیلمی هندی له هه‌ژماره تایبه‌ته‌كانی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان له‌ڕێی پۆستێكه‌وه ئاشكرای كردوه كه ئاماده‌یه قه‌رزی ژماره‌یه‌ك جوتیار بداته‌وه و وه‌ك خۆی ده‌ڵێت ئه‌مه ده‌ستكه‌وتێكی گه‌وره‌یه بۆی و ته‌واوی جوتیاره‌كان له ناوچه‌ی "ئه‌وتار برادیش" ن كه خۆی تیایدا له‌دایك بووه.
ده‌یان هه‌زار جوتیاری هندستان له‌ژێر باری قه‌رزدان و له ئێستادا كه‌رتی كشوتكاڵی له‌و وڵاته به‌ره‌و لاواز بوون ده‌ڕوات و نه‌بوونی ئاو و ئامێری پێویست بۆته هۆی كه‌مبوونه‌وه‌ی به‌رهه‌مه‌كانیان و به‌هۆی ئه‌و كێشانه‌ی جوتیاره‌كانی ئه‌م وڵاته هه‌یانه له ساڵی 1995 ه‌وه نزیكه‌ی 300 هه‌زار جوتیار خۆیان كوشتوه .
ئه‌میتاب ته‌مه‌نی 76 ساڵه و یه‌كێكه له ناودارترین ئه‌ستێره‌كانی بۆلیود، به‌هۆی ئه‌وه‌ی ته‌واوی جوتیاره‌كان نه‌یان توانیوه بچنه شاری مۆمبای كه ئه‌میتاب تیایدا نیشته‌جێیه ئه‌م هونه‌رمه‌نده تكتی شه‌مه‌نده‌فه‌ری بۆ 70 له‌و جوتیارانه دابین كردوه و له ماڵه‌كه‌ی خۆیدا میوانداری كردوون و مامه‌ڵه‌ی دانه‌وه‌ی قه‌رزه‌كانیانی پێداونه‌ته‌وه.
له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه ئه‌میتاب قه‌رزی 350 جوتیاری دیكه‌ی له ناوچه‌ی ماهاراشترا ی دایه‌وه كه هه‌زاران له‌وان خۆپیشاندانیان كرد بۆ سڕینه‌وه‌ی قه‌رزه‌كانیان له لای حكومه‌ت و داوای ئه‌وه‌یان به‌رز كرده‌وه كه نرخی به‌رهه‌مه‌كانیان زیاد بكرێت .
ئه‌میتاب كه‌یسی وه‌رگرتنی زه‌وی كشتوكاڵی له‌سه‌ره به‌شێوه‌یه‌كی نا یاسایی كه ڕوبه‌ركه‌ی 90 هه‌زار پێیه و ئه‌م بابه‌ته یه‌كلا نه‌كراوه‌ته‌وه له دادگا.
ئه‌م هونه‌رمه‌نده له زیاتر له 190 فیلمی بۆلیودا به‌ژداری كردوه و له‌م ساڵانه‌ی دوایدا ڕۆڵی گه‌وره‌ی هه‌بووه له به‌رهه‌مهێنانی چه‌ندین فیلم و پێشكه‌شكاری پرۆگرامی "من یربح ملیون" ی هندیه و ئه‌مه‌ش پڕ بینه‌رترین پرۆگرامه كه له تیڤیه‌كانی ئه‌و وڵاته پێشكه‌ش ده‌كرێت.
AM:09:56:21/11/2018
ئه‌م بابه‌ته 916
جار خوێنراوه‌ته‌وه