پیاوان: نه‌خواردنی نانی به‌یانی زیانتان پێده‌گه‌یه‌نێت
وێستگە ستایل-
ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌كانی زانكۆی هارڤارد تیایدا هاتوه ئه‌و پیاوانه‌ی نانی به‌یانی ناخۆن ئه‌وه ئه‌گه‌ری توشبوونیان به نه‌خۆشیه‌كانی دڵ زیاد ده‌كات.
ئه‌م بابه‌ته له‌گۆڤاری Circulation بڵاوكراوه‌ته‌وه و تیایدا هاتوه ئه‌و پیاوانه‌ی به‌درێژای ته‌مه‌نیان نانی به‌یانی ناخۆن ئه‌وه ئه‌گه‌ری توشبونیان به نه‌خۆشی دڵ به ڕێژه‌ی %27 زیاتره له‌چاو ئه‌و كه‌سانه‌ی ژه‌می به‌یانیان ده‌خۆن.
داتاكانی ئه‌م توێژینه‌وه‌یه له ماوه‌ی 16 ساڵدا كۆكراوه‌ته‌وه و تیایدا 27 هه‌زار پیاو كه ته‌مه‌نیان له‌نێوان 45 بۆ 82 ساڵدا بووه به‌ژداریان كردوه و ئاشكرا بووه ئه‌و پیاوانه‌ی ژه‌می به‌یانیان فه‌رامۆش ده‌كه‌ن و جگه‌ره ده‌كێشن و زیادده ڕه‌وی له خواردنه‌وه‌ی مه‌ی ده‌كه‌ن زیاتر توشی نه‌خۆشیه‌كانی دڵ و ملوله‌كانی خوێن و ماسولكه‌كانی دڵ ده‌بن.
PM:12:34:20/11/2018
ئه‌م بابه‌ته 1454
جار خوێنراوه‌ته‌وه