به گوێره‌ی ته‌مه‌نی منداڵه‌كه‌ت لە ڕۆژێکدا ده‌توانیت چەند ڕه‌قه‌م شیری پێ بده‌یت؟
وێستگە ستایل-
ئه‌وخانمانه‌ی یه‌كه‌مجاریانه ببن به دایك ڕه‌نگه زانیاری ته‌واویان له‌سه‌ر ئه‌وه نه‌بێت چه‌ند شیر به كۆرپه‌كه‌یان بده‌ن، له‌ڕێی ئه‌م بابه‌ته‌وه دكتۆر كارزان كازم پزیشكی پسپۆڕی منداڵان ڕونكردنه‌وه به دایكان ده‌دات له هه‌فته‌ی یه‌كه‌م هه‌تا یه‌ك ساڵی چه‌ند ڕه‌قه‌م شیر به منداڵه‌كه‌یان بده‌ن.
هەفتەی یەکەم
پێویستە (٦ بۆ ۸) جار شیر بخوات
هەرجارەی (۲ بۆ ۳) رەقەم
هەفتەی ۲ تا یەك مانگ
پێویستە (۷ بۆ ۸) جار شیر بخوات
هەرجارەی (۲ بۆ ٤) رەقەم شیر
مانگی یەك تا سێ مانگی
پێویستە (٦بۆ٥) جار شیر بخوات
هەرجارەی ( ٤ بۆ ٥ ) رەقەم
مانگی سێ تا شەش
پێویستە (٤ بۆ ٥) جار
هەرجارەی (٦ بۆ ۷) رەقەم
مانگی شەش بۆ نۆ
پێویستە (۳ بۆ ٤) جار شیر بخوات
هەرجارەی (۷ بۆ۸) رەقەم
مانگی نۆ بۆ دوازدە
پێویستە ۳ بۆ ٤ جار شیربخوات
هەرجارەی (۷ بۆ ۸) رەقەم
تێبینی:
۱- ئەو ژمارانە رێژەیین واتە مەرج نیە بە دیاری کراوی ئەو برِة بيَت.
۲- لە منداڵێک بۆ مناڵێکی تر دةطؤرِيَت.
۳- بە جۆری شیر و خواردن دەگۆرێت.
٤- حەزی مناڵ کاریگەری هەیە.
٥- باری تەندروستی و فەسلەجی مناڵ گورانکاری دروست دەکات.
PM:12:19:20/11/2018
ئه‌م بابه‌ته 3141
جار خوێنراوه‌ته‌وه