ڕۆژی جیهانی پیاوان چییه؟
وێستگە ستایل-
له هه‌موو جیهان ساڵانه 19ی 11 یادی ڕۆژی جیهانی پیاوان ده‌كرێته‌وه، به‌ڵام زۆر كه‌س پرسیاری ئه‌وه ده‌كه‌ن بۆ ئه‌م ڕۆژه كراوه‌ته جه‌ژنی پیاوان و تیایدا یادی چی ده‌كه‌نه‌وه؟
ئه‌م ڕۆژه بۆ ڕێزگرتن له پیاوان له كۆمه‌ڵگه دانراوه و تیایدا ئه‌و بابه‌تانه زیاتر ڕون ده‌كرێته‌وه كه پێویسته پیاوان زیاتر زانیاریان له‌سه‌ری هه‌بێت وه‌ك نه‌خۆشیه‌كانی تایبه‌ت به پیاوان و باری ده‌رونی و ڕێژه‌ی خۆكوشتنی پیاوان و هۆكار و ئه‌و گرفتانه‌ی توشیان ده‌بێت.
به‌پێی ڕاپۆرته جیهانیه‌كان پیاوان زیاتر هه‌وڵی خۆكوشتن ده‌ده‌ن و له به‌ریتانیا هه‌فتانه 84 پیاو خۆیان ده‌كوژن و ئه‌مه‌ش ده‌كاته 12 پیاو له ڕۆژێكدا.
ڕۆژی جیهانی پیاوان له‌گه‌ڵ ڕۆژی له‌دایكبوونی باوكی دكتۆر "جیرۆم تیلۆكسینگ" دایه و ساڵی 1999 ئه‌م ڕۆژه‌ی وه‌ك ڕۆژی جیهانی پیاوان دیاریكردوه.
AM:11:44:20/11/2018
ئه‌م بابه‌ته 4021
جار خوێنراوه‌ته‌وه