‌چۆنیه‌تی ئاماده‌كردنی سوپی قارچک بە گۆشت

وێستگە ستایل-


پێویستیەكان:

1-دوو كەوچك كەرە.
2-پیازێكی قەبارە مامناوەند .
3-كوپێك ئاوی مریشك.
4-دوو كەوچك ئارد.
5-نیو كیلۆ قارچك.
6-مەعدەنوس و خوێ و بیبەری تون بەپێی ئارەزوو.
7-چەند پارچەیەك لەسنگی مریشكی كوڵاو.

ڕێگای ئامادەكردنی:
1-قارچەكە بۆ ماوەی 10 خولەك لەسەر ئاگر دەكوڵێنرێت.
2- پیاز و مەعدەنوسەكە ورد دەكرێت و لەناو كەرەكەدا سوور دەكرێتەوە و خوێ و بیبەری تون بەپێی ئارەزوو دەكرێت بەسەریدا.
3-ئاردەكە دەكرێت بەسەر پیاز و مەعدەنوسە سورەوكراوەكەدا بەڵام پێویستە ئاگاداربن كە ڕەنگی ئاردەكە نەگۆڕێت واتە زۆر لەسەر ئاگر نەهێڵرێتەوە.
3-ئاوی مریشكەكەو مریشكە وورد كراوەكە دەكرێت بەسەر ئەو پێكهاتەیەی سەرەوەدا و قارچكەكەی بۆ زیاد دەكرێت و ماوەی 10 خولەك لەسەر ئاگر دەهێڵرێتەوە هەتا خەست دەبێتەوە . 


PM:12:03:19/11/2018


ئه‌م بابه‌ته 1868 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

ستایل