‌نیشانەكانی نەخۆشی شەكرە

وێستگە ستایل-

نەخۆشی شەكرە یەكێكە لەنەخۆشیە بڵاوەكان كەلەسەرتاسەری جیهاندا بڵاوە، نەخۆشی شەكرە هەندێك نیشانەی هەیە ئەوانیش:

1- هەست كردن بەتینوێتی و ووشكبوونی ناو پۆشی دەم.
2- هەست كردن بەبرسێتی و درەنگ چاك بوونەوەی برین.
3- میزكردنی بەردەوام بەتایبەت لەشەواندا.
4- دابەزینی كێشی لەش لەدیارترین نیشانەكانی جۆری یەكەمی شەكرەیە. 
5- لێڵ بینین و تێكچوونی ددان و زوو هەوكردنی پووك.
6- سڕبوونی پێیەكان و هەستكردن بەسووتانەوەی پێیەكان.
7-  بێ‌ هێزی و لاوازبوون، هەست كردن بە ماندووبوون بە شێوەیەكی بەردەوام.
8- تووشبوون بەهەستیاری پێست و هەوكردنی كۆئەندامی زاووزێ‌ بەتایبەت هەوكردنی بەكەڕوو.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی 


AM:10:05:19/11/2018


ئه‌م بابه‌ته 6306 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

ستایل