سووده‌كانی كه‌ستانه بۆ ته‌ندروستی
وێستگە ستایل-
كه‌ستانه به‌هۆی به‌ها خۆراكیه به‌رزه‌كه‌یه‌وه سوودی بۆ ته‌ندروستی زۆره و پسپۆڕانی بواری خۆراك له ئیتاڵیا سووده‌كانی كه‌ستانه‌یان بۆ ته‌ندروستی ئاشكرا كردووه.
ده‌توانرێت كه‌ستانه له كاتی برسی بوون له نێوان خواردنی دوو ژه‌مدا بخورێت چونكه كالۆریه‌كی كه‌می تیادایه و به‌های خۆراكی به‌رزه و ده‌كرێت كه‌ستانه وورد بكرێت و بهاڕێت و بۆ به‌تامكردنی شۆربا و زه‌ڵاته سوودی لێ وه‌ربگیرێت و ئه‌مه له‌ناو زۆرێك له خه‌ڵكانی ئاسیا باوه.
ئه‌و كه‌سانه‌ی گرفتی كێشی زیاده‌یان هه‌یه ده‌توانن كه‌ستانه به‌كاربهێنن چونكه برشێكی باش ڕیشاڵی تیادایه و په‌ستانی خوێن به هاوسه‌نگی ده‌هێڵێته‌وه و بڕێكی زۆر مه‌گنسیۆم و بڕێكی كه‌م سۆدیۆمی تیادایه.
جگه له‌وه‌ی كه‌ستانه سوودی زۆری بۆ ته‌ندروستی هه‌یه و ئه‌نزیمی دژه پیری تیادایه كه توانای چاككردنه‌وه‌ی پرۆتینه تێكشكاوه‌كانی ناو پێستی هه‌یه و بڕێكی زۆر له هایدرۆكاربۆن و مه‌گنسیۆم و پۆتاسیۆم و زینك و فسفۆڕ و پرۆتین و ڕیشاڵ و كانزای ئاسنی تیادایه.
ئه‌و كه‌سانه‌ش كه نه‌خۆشی شه‌كره‌یان هه‌یه ده‌توانن سوود له كه‌ستانه وه‌ربگرن بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ڕێژه‌ی شه‌كری ناو خوێنیان به كاڵی یان به برژاوی یان له‌گه‌ڵ خۆراكی دیكه.
AM:09:08:19/11/2018
ئه‌م بابه‌ته 3094
جار خوێنراوه‌ته‌وه