‌ھۆکاره‌كانی قۆڕەقۆڕی ناو سک

وێستگە ستایل-

ھەندێكجار مرۆڤ گوێی لەدەنگێک دەبێت لەناوسکییەوە وەک جوڵەی ئاوە بەنێو بۆریدا بڕوات ئەمەش ھەستێکی شەرمەزارکەر دروستدەکات ئەگەر لەبەردەم ھاورێیان و نێو ئۆفیسدا رووبدات بەڵام ئەمە وەک ئاگادارکردنەوەیە بۆ شتێکی دیاریکراو، دەنگی ریخۆڵەکان بابەتێکی سروشتییە بەڵام ئەگەر چەندبارە بۆوەو دەنگی زیاتربوو ئەوه‌ ئاماژەیە بۆ بونی گرفتێک لەکۆئەندامی ھەرسدا، بەتایبەت ئەگەر ئەم نیشانانەی لەگەڵدابوو:

غازات، بەرزبونەوەی پلەی گەرمای لەش، سەرگێژخواردن، رشانەوە، سکچون، قەبزی، سوتانەوە، لەناکاو دابەزاندنی کێش، ھەستکردن بەتێربونی گەدە.

ئه‌مانه‌ش هۆكاری ئه‌م حاڵه‌ته‌ن:
- بابەتەکە پەیوەندییدارە بەجوڵەی خۆراک و شلەمەنیی و گیراوەی ھەرسەوە.
- ھەستکردن بەبرسێتی.
- سکچون.
- بەکارھێنانی چەند دەرمانێک.
- پەتای نێو کۆئەندامی ھەرس.
- گرفتی ئاستی پۆتاسیۆم یان کالیسیۆم لەخوێندا.
- دروست بوونی وه‌ره‌م له‌ ئه‌ندامێكی جه‌سته‌دا.
- گیرانی ریخۆڵەکان.
- لاوازی جوڵەی ریخۆڵەکان.
- دروستبوونی برینی ناو گه‌ده‌.
- ھەستیاری خۆراکی.
- ئەو پەتایەی توشی ھەوکردن یان سکچونت دەکات.
- خوێنبەربونی کۆئەندامی ھەرس.
- نەخۆشی ھەوکردنی ریخۆڵەکان.
- سڕکردنی گشتی.
- نەشتەرگەری سک.
- پەتای ناوبۆشی سک.


PM:12:17:18/11/2018


ئه‌م بابه‌ته 11998 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌