به‌وێنه... پزیشكه‌كان 1.5 كیلۆگرام كانزایان له سكی ئافره‌تێك ده‌رهێنا
وێستگە ستایل-
چه‌ند پزیشكێكی هند بڕی 1.5 كیلۆگرام له كانزا و خشڵ و كه‌ره‌سته‌ی جیاواز له سكی ئافره‌تێك ده‌رهێنا دوای ئه‌وه‌ی به‌هۆی ئازاری زۆری سكیه‌وه سه‌ردانی نه‌خۆشخانه‌ی كرد و وێنه‌ی تیشكی بۆ گیرا.
له وێنه تیشكیه‌كه‌دا به ئاشكرا ته‌وقه‌ی قژ و ده‌رزی و ئه‌ڵقه و چه‌ند جۆرێكی دیكه‌ی كه‌ره‌سته‌ی دروستكراو له كانزا به‌دی ده‌كرێت و به‌شێك له‌م كه‌ره‌ستانه چونه‌ته ناوسییه‌كانی ئه‌م ئافره‌ته.
پزیشكه‌كان ده‌ڵێن ئه‌م ئافره‌ته توشی جۆرێك نه‌خۆشی ده‌رونی بووه كه پێی ده‌وترێت "acuphagia" و ئه‌و كه‌سانه زیاتر توشی ده‌بن كه له‌وڵاته دواكه‌وتوه‌كان ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن و ئاره‌زووی خواردنی بۆیاخ و به‌رد و كانزا و شوشه ده‌كه‌ن و ئه‌و پزیشكه‌ی نه‌شته‌رگه‌ری بۆ ئه‌م ئافره‌ته كردوه ده‌ڵێت"گه‌ده‌ی ئه‌م ئافره‌ته ته‌واو ڕه‌ق بووه" و ئه‌م نه‌خۆشییه وا له مرۆڤ ده‌كات ته‌نی ڕه‌ق و كانزا بخوات بێ ئه‌وه‌ی هیچ هه‌ستێكی هه‌بێت و ئه‌مه یه‌كه‌مین حاڵه‌تی له‌م شێوه‌یه‌یه‌كه له ئه‌مساڵدا تۆمار كراوه .
له گۆڤاره لۆكاڵیه‌كاندا هاتوه تا ئێستا ده‌زگا به‌رپرسه‌كان به‌دوای كه‌سوكاری ئه‌م ئافره‌ته ده‌گه‌ڕێن به‌ڵام سه‌ركه‌وتوو نه‌بوون و ئێستا نه‌خۆشه‌كه له‌ژێر چاودێری پزیشكدایه و دۆخی جێگیره و له ماوه‌ی یه‌ك مانگی ته‌واودا چه‌ند جۆرێك شتی خواردوه كه بۆ خواردن ناشێن.
AM:11:47:18/11/2018
ئه‌م بابه‌ته 1482
جار خوێنراوه‌ته‌وه