ڤیدیۆ: دڵنیا قه‌ره‌داغی له‌به‌ر هونه‌ر چی له ده‌ستداوه؟
وێستگە ستایل-
خانمه هونه‌رمه‌ند دڵنیا قه‌ره‌داغی له به‌ژداربوونی له پرۆگرامی شارا و وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌و پرسیاره‌ی كه چ شتێك ده‌توانێت له كاری هونه‌ری بیوه‌ستێنێت چه‌ند نهێنیه‌ك له‌سه‌ر كاری هونه‌ری خۆی ئاشكرا كرد.
دڵنیا قه‌ره‌داغی باس له‌وه ده‌كات كه ئاره‌زووی غه‌ریبی ناكات و ته‌نها له پێناو ئه‌وه‌ی به‌رده‌وام بێت له گۆرانی وتن چه‌ندین شتی له ده‌ستداوه له‌وانه‌ش تاقه منداڵه‌كه‌ی كه دوره لێی و ته‌واوی ئه‌و شتانه‌ش كه له‌ده‌ستیداوه و ته‌واوی ژیانی خۆی له‌پێناو هونه‌ره‌كه‌ی تێكداوه.
ئه‌م خانمه دوای ئه‌وه‌ی هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ به‌رپرسێكی وڵاتی میسر كرد ئێستا له‌و وڵاته ده‌ژی و چه‌ندین به‌رهه‌می به زمانی عه‌ره‌بی تۆمار كردوه.
PM:01:18:17/11/2018
ئه‌م بابه‌ته 9729
جار خوێنراوه‌ته‌وه