ئالوده‌بوویه‌كی مادده‌ی هۆشبه‌ر به‌هۆی معه‌ته‌ره‌وه گیانی له‌ده‌ستدا
وێستگە ستایل-
گه‌نجێكی ته‌مه‌ن 19 ساڵ له هه‌وڵیدا بۆ وازهێنان له به‌كارهێنانی مادده‌ی هۆشبه‌ر هه‌وڵیداوه له‌ڕێی بۆنكردنی سپرای بۆنخۆشكردنی له‌شه‌وه ئه‌و كاره بكات به‌ڵام به‌هۆیه‌وه گیانی له‌ده‌ستداوه.
ئه‌م گه‌نجه خه‌ڵكی شاری ڕۆته‌ردامی هۆڵه‌ندیه و پێشتر مادده‌ی هۆشبه‌ری جۆری حه‌شیش و كیتامین ی به‌كارهێناوه و بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ئاره‌زوه‌كه‌ی هه‌وڵیداوه ڕێگه‌یه‌كی جیاواز به‌كاربهێنێت و بۆ ئه‌وه‌ش سپرای معه‌ته‌ری له‌شی هه‌ڵمژیوه و ئه‌مه وایكردوه سه‌ری گێژ بخوات و به‌هۆیه‌وه جه‌ڵته‌ی دڵ لێیداوه.
ئاشكرایه له‌ناو معه‌ته‌ری بۆنخۆشكه‌ری له‌شدا جۆرێك مادده هه‌یه كه بۆنكردنی ده‌بێته هۆی مردنی كتوپڕ چونكه مادده‌ی ژه‌هراوی جۆری بۆتان له پێكهاته‌یدا هه‌یه و ئه‌مه جۆرێك له هایدرۆكاربۆنه‌كانه كه زوو ده‌سوتێت و ڕاسته‌وخۆ دیوار دروست ده‌كات له‌نێوان خوێن و ده‌ماغدا.
AM:11:55:17/11/2018
ئه‌م بابه‌ته 826
جار خوێنراوه‌ته‌وه