‌خواردنی دووجار کەلەرم لە هەفتەیەکدا 8 سوود پێدبەخشێت

وێستگە ستایل-


 

کەلەرم یەکێکە لە سەوزەواتە بەسوودەکان بۆ لەش، هەر بۆیە شارەزایانی بواری خۆراک ئامۆژگاری خەڵک دەکەن کە لەگەڵ ژەمە خۆراکیەکاندا کەلەرم بخۆن لایەنی کەم هەفتانە دووجار.

بەپێی هەواڵێکی تەندروستی ماڵپەڕی "بۆڵد سکای"، کەلەرم دەوڵەمەندە بە ڤیتامین سی وپێکهاتە ڕیشاڵەکان و مەنگەنیز، کە هۆکارە بۆ دوورخستنەوەی نەخۆشیە مەترسیدارەکان، وەک نەخۆشیەکانی دڵ و خوێنبەرەکان و شەکرە و قەڵەوی.

لەڕێگەی خەندان لایفەوە هەشت سوودی کەلەرم بخوێنەرەوە، کە بە لەشتی دەبەخشێت:

خواردنی کەلەرم دەبێتە هۆی بەهێزکردنی بەرگری لەشی مرۆڤ دژی نەخۆشیەکان، بەهۆی بوون ڤیتامین سی و پێکهاتەی ڕیشالی تێیدا، کە سەرچاوەیە بۆ کەمکردنەوە و نەهێشتنی هەوکردن.

بەهۆی ئەوەی کەلەرم بڕێکی زۆر پێکهاتەی ڕیشاڵی تێدایە، یارمەتی هەرسکردنی ئامێری هەرس دەدات و قەبزی ناهێڵێت، یەکێکە لە باشترین پێکهاتە خۆراکیەکان بۆ تووشبووانی قورحەی گەدە.

کەلەرمی سور دەوڵەمەندە بە پێکهاتەی "ئەنسوسیانین" کە دژە ئۆکسانە و ڕێگە لە هەوکردن دەگرێت و دڵ و خوێنبەرەکان لە نەخۆشی دەپارێزێت، بوونی پێکهاتەیەک تریش بەناوی "پۆلیفینول" یارمەتی کەمکردنەوە و دابەزاندنی پەستانی خوێن دەدات.

کەلەرم دژی نەخۆشیەکانی شێرپەنجەیە، خواردنی دەبێتە هۆی دوورخستنەوەی لەشت لە دروستبوونی وەرەمی شێرپەنجەی، بەتایبەتی شێرپەنجەی پەنکریاس و پرۆستات و پێست و مەمک.

کەلەرم دەبێتە هۆی بەهێزکردنی بینایی چاوەکان، بەهۆی بوونی پێکهاتەی "بیتا کارۆتین"، جگە لەوەی چاو لە لێڵبوون دەپارێزێت.

ئەو کەسانەی ئارەزووی دابەزینی کێشیان دەکەن، زۆر بەسوودە کەلەرم هەڵبژێرن، چونکە پێکهاتەی ڕیشاڵی تێدایە، کا یارمەتی خێرا هەرس کردن و توانەوەی چەوری دەدات.

خواردنی کەلەرم تەندروستی مێشک و مۆخ دەپارێزێت و چالاکی دەکات، بەهۆی بوونی ڤیتامین کەی و پێکهاتەی "ئەنسوسیانین" مێشک لە نەخۆشی زەهایمەر دەپارێزێت.

خواردنی کەلەرم پێست لە پەڵە و برین چرچولۆچی دەپارێزێت.


AM:11:30:17/11/2018


ئه‌م بابه‌ته 1920 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

ستایل