سوودو زیانه‌كانی تیشكی خۆر
وێستگە ستایل-
تیشكی خۆر هه‌م سوود و زیانیشی هه‌یه بۆ ته‌ندروستی مرۆڤ، بۆیه پێویسته به شێوه‌یه‌كی زیره‌كانه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ تیشكی خۆردا بكه‌ین، له‌م بابه‌ته‌دا كاریگه‌رییه‌كانی تیشكی خۆر روونده‌كه‌ینه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی پارێزراو بیت.
پزیشكانی بواری ته‌ندروستی له‌سه‌ر تیشكی خۆر ده‌دوێن، كاتێك مرۆڤ تیشكی خۆری به‌رده‌كه‌وێت سوودی هه‌یه بۆ ته‌ندروستی، تیشكی خۆر وا له مرۆڤ ده‌كات به‌رده‌وام له جه‌وێكی خۆشدا بێت و دڵی خۆشده‌بێت به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه خۆر مادده‌یه‌ك له مێشكی مرۆڤدا بڵاوده‌كاته‌وه، هه‌روه‌ها ڤیتامین دی له جه‌سته‌ی مرۆڤدا دروستده‌كات كه ئه‌مه‌ش بۆ هێزو توانای ئێسكه‌كان پێویسته، هه‌م سوودی هه‌یه بۆ فشاری خوێن.
له‌هه‌مانكاتدا تیشكی خۆر زیانی هه‌یه بۆ ته‌ندروستی پێستی مرۆڤ، تیشكی خۆر هاوسه‌نگی پێست تێكده‌دات، وا له پێست ده‌كات هه‌ستیار بێت و په‌ڵه‌ی له‌سه‌ر دروست ببێت ، به‌ركه‌وتن بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر به تیشكی خۆری به‌تین وا ده‌كات پێست زوتر پیر و چرچ ببێت ئه‌گه‌ر به‌ئاگا نه‌بیت له زیانه‌كانی تیشكی خۆر، ئه‌وا توشی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ی پێستت ده‌كات، بۆیه گرنگه به سوود وه‌رگرتن له ڕێنمای پزیشك جۆرێكی گونجاوی كرێمی دژه خۆر بۆ پێستت هه‌ڵبژێریت هه‌تا له زیانه‌كانی تیشكی خۆر دووربیت.
ئا: ئارام نه‌ریمان
AM:10:24:17/11/2018
ئه‌م بابه‌ته 937
جار خوێنراوهتهوه