‌چۆنیه‌تی دروستكردنی كێكی بابلی

وێستگە ستایل-



پێویستیەکان:
٣ هێلکە
١ پەرداخ شەکر
١ پەرداخ زەیت
٢ کەوچکی چێشت ماست
١ کیسە ڤانێلا
١ کیسە پیکن پاودەر
٢ کەوچکی چێشت کاکاو
٣ پەرداخ ئارد
نەستەلە

چۆنیه‌تی دروستكردنی:
هێلکەو شەکرەکە بەیەکەوە دەیشله‌قێنیت زەیتەکەی تێدەکەیت پادەرو ڤانێلاکەشی تێدەکەیت لەگەل ماستەکە ئینجا ئەو گیراوەیە دەیکەیتە دوو قاپ یەکێکیان کاکاوەکەی تێدەکەیت لەگەڵ پەرداخ و نیوێك ئارد ئەویتریش بەسادەیی پەرداخ و نیوێك ئاردی تێدەکەیت هەریەک بەجیا تێکەڵی دەکەیت تا دەبێتە هەویرێکی نەرم وجوان ئینجا هەویرەکەی دەکەیتە تۆپەڵ و یەکەو پارچەیەک نەستەلەی تێدەکەیت خڕی دەکەیت و دواتر بخه‌ره‌ قاڵبی كێك به‌ شێوەی دڵ بێ یا خر ئینجا دانەیەک بە کاکاو دانەیەک سادەی دادەنێیت تا هەمووی تەواو دەبێ پاشان دەکەیتە فرنی گەرم پلەی٢٠٠ سەرەتا ژێرەوەی تا کێکەکە هەلدەستێ پاشان سەرەکەی کەمێک ببرژێ دوایی دەری دەهێنیت کەسارد بۆوە بەسۆسی شکولاتە یا سۆسی کەرەمیل یا هەر بەسادەیی پێشکەشی دەکەیت 



AM:11:40:15/11/2018


ئه‌م بابه‌ته 497 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌