‌به‌وێنه‌... هه‌ركات هه‌ستت به‌م نیشانانه‌ كرد پشوو وه‌ربگره‌

وێستگە ستایل-

زۆرێك له‌ ئێمه‌ به‌هۆی ماندو بوون به‌ كاركردن خه‌ون به‌وه‌وه‌ ده‌بینین پشوو وه‌رگرین، ئه‌و كاته‌ی‌ چه‌ند نیشانه‌یه‌ك له‌سه‌ر جه‌سته‌ی مرۆڤ ده‌ربكه‌وێت مانای وایه‌ پێویستی به‌وه‌ هه‌یه‌ پشوو وه‌ربگرێت.

1- ئازاری سه‌ر:
ئه‌گه‌ر به‌رده‌وام هه‌ست به‌ ئازاری سه‌رت ده‌كه‌یت ئه‌وه‌ مانای وایه‌ جه‌سته‌ت داوای پشوو ده‌كات و له‌گه‌ڵیدا هه‌ست به‌ ئازاری چاو و نیوه‌ی‌ سه‌ر و مل ده‌كرێت.



2-دروست بوونی كێشه‌ له‌ كۆئه‌ندامی هه‌رس و ئازار له‌ ڕیخۆڵه‌كان:
ئه‌گه‌ر بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر مێشكت ماندوو بكه‌یت ئه‌وه‌ ئه‌وه‌ كۆئه‌ندامی  هه‌رس به‌ ته‌واوه‌تی تێكده‌چێت و به‌هۆیه‌وه‌ هه‌ست به‌ ئازاری گه‌ده‌ ده‌كه‌یت و سیستمی ڕیخۆڵه‌كان به‌ ته‌واوه‌تی تێكده‌چێت.

 

3-به‌رده‌وام توشبوون به‌ ئه‌نفلۆنزا:
سترێس تێكڕای لێدانی دڵ زیاد ده‌كات و به‌مه‌ش په‌ستانی خوێن به‌رزده‌بێته‌وه‌ و به‌رگری له‌ش داده‌به‌زێت و ئه‌گه‌ری توشبوون به‌ په‌تای وه‌رزی زستان زیاتر ده‌بێت.



4-كێشی له‌ش تێكده‌چێت:
كاتێك به‌رده‌وام سه‌رقاڵی كاركردنیت ئه‌وه‌ كێشی له‌شت زیاد ده‌كات به‌هۆی زیاد بوونی هۆرمۆنی كۆرتیزۆل له‌ له‌شدا واده‌كات مرۆڤ ناچار بێت ژه‌می خێرا بخوات.



5-ئازاری گه‌ده‌:
سترێس و خه‌مۆكی و دڵه‌ ڕاوكێ واده‌كات توشی ئازاری گه‌ده‌ ببیت.




AM:10:38:15/11/2018


ئه‌م بابه‌ته 1629 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

ستایل