ماوه‌ی دوو ساڵ كۆرپه تازه له‌دایكبوه‌كه‌ی له‌سندوقی ئۆتۆمبێله‌كه‌یدا شارده‌وه
وێستگە ستایل-
ماریا داكرۆز ئافره‌تێكی فه‌ڕه‌نسیه و له ڕووداوێكی تاوانكاری جیاوازدا له دادگا سزا درا به تۆمه‌تی شاردنه‌وه‌ی كۆرپه تازه له‌دایكبوه‌كه‌ی له‌ناو سندوقی ئۆتۆمبێله‌كه‌ی بۆ ئه‌وه‌ی له‌چاوی خێزان و كه‌سوكاری بیشارێته‌وه بۆ ماوه‌ی دوو ساڵی ته‌واو.
ئه‌م ئافره‌ته هاوسه‌رگیری كردوه و خاوه‌نی سێ منداڵه و دووگیانیه‌كه‌ی له هاوسه‌ر و خێزانه‌كه‌ی شاردۆته‌وه و دوای ئه‌وه‌ی منداڵه‌كه‌شی بووه بۆ ماوه‌ی دوو ساڵی ته‌واوه له ژورێكی نهێنی و له سندوقی ئۆتۆمبێله‌كه‌یدا شاردویه‌تیه‌وه و ئه‌و كاته‌ی ئۆتۆمبێله‌كه‌ی بردوه بۆ ئه‌وه‌ی شاره‌زایه‌كی میكانیك و ئۆتۆمبێل بۆی چاكبكاته‌وه له‌وێدا تاوانه‌كه‌ی ئاشكرا بووه.
ماریا به درێژای دوو ساڵه‌كه توند‌و تیژی به‌رامبه‌ر ئه‌و منداڵه نواندوه و به‌هۆیه‌وه توشی كێشه‌ی مێشك و ده‌رون بووه و ئه‌و كاته‌ی له سندوقی ئۆتۆمبێله‌كه‌دا بووه به ڕوتی بووه و پیس و نه‌خۆش بووه، ڕه‌فتاری هه‌ڵه‌ی ئه‌م ئافره‌ته به‌رامبه‌ر منداڵه‌كه‌ی وایكردوه توشی كه‌مئه‌ندامی درێژ خایه‌ن ببێت و به‌و تۆمه‌ته دادگا بڕیاری 20 ساڵ زیندانی بۆ دایكی ئه‌م منداڵه ده‌ركرد.
AM:09:09:15/11/2018
ئه‌م بابه‌ته 3196
جار خوێنراوه‌ته‌وه