ڤیدیۆ: به‌ڕێگه‌یه‌كی ئاسان له ماڵه‌كه‌ی خۆت پاقله بڕوێنه
وێستگە ستایل-
پاقله به‌رهه‌مێكی زستانه‌یه و ده‌توانیت خۆت له ماڵه‌وه پاقله به‌ڕێگه‌یه‌كی ئۆرگانی و بێ زیان بڕوێنیت و سوود له به‌رهه‌مه‌كه‌ی وه‌ربگریت.
سه‌ره‌تا بۆ ئه‌وه‌ی دڵنیا بیت له‌وه‌ی به‌رهه‌مه‌كه‌ت ده‌ڕوێت و كێشه‌ت نابێت باشتر وایه له ژووره‌وه تۆوی پاقله‌كان له‌ناو په‌رداخی پلاستیكی بڕوێنیت هه‌تا ئه‌و كاته‌ی ده‌بێته شه‌تڵ دواتر شه‌تڵه‌كان بگوێزه‌ره‌وه بۆ باخچه‌ی ماڵه‌كه‌ت یان باخه‌كه‌ت.
ده‌توانیت په‌رداخی پلاستیك بۆ ئه‌مه به‌كاربهێنیت و هه‌ر په‌رداخێك كونێكی بچوك بكه‌ره بنكه‌كه‌ی بۆ ئه‌وه‌ی ئاوی زیادده‌ی لێ بێته ده‌ره‌وه دواتر پتمۆسی تێ بكه و كه‌مێك ئاوی تێبكه وه‌ك ئه‌وه‌ی له ڤیدیۆكه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت و له هه‌نگاوی سێهه‌مدا و هه‌ر په‌رداخێك یه‌ك ده‌نك تۆوی پاقله‌كه‌ی تێبكه و سه‌ره‌كه‌ی به پتمۆس دابپۆشه‌ره‌وه و سه‌ری په‌رداخه‌كان به پارچه‌یه‌ك نایلۆن دابپۆشه بۆ ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێك بۆ ئه‌وه‌ی گه‌رم بێت و چه‌كه‌ره بكات و كاتێك ته‌واو بو به شه‌تڵ بیگوێزه‌ره‌وه بۆ باخه‌كه‌ت و پێویسته دووری نێوان دوو شه‌تڵ 6 ئینج بێت و هه‌ر ڕیزێك بۆ دانه‌یه‌كی دیكه 9 ئینج بێت و له نێوان هه‌ر چه‌ند ڕوه‌كێك دارێك دابنێ و چه‌ند حه‌بلێك بخه‌ره نێوانیان وه‌ك ئه‌وه‌ی له ڤیدیۆكه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت و باشترین كات بۆ ڕواندنی پاقله‌ی زستانه مانگی 10 بۆ 11 یه و پاقله‌ی جۆری به‌هاره له مانگی یه‌ك بۆ مانگی چواره.
AM:11:36:14/11/2018
ئه‌م بابه‌ته 4775
جار خوێنراوه‌ته‌وه