‌چۆنیه‌تی ئاماده‌كردنی مریشك به‌ فڕن

وێستگە ستایل-


پێویستیه‌كان:

-مریشکی تەواو یه‌ك كیلۆ
-زەیت 2 کەوچکی گەورە 
-ئاوی لیمۆ کوپ ١/٤
-خەل 1 کەوچکی گەورە 
-کاری 2  کەوچکی گەوره‌
- کەرەوزی وردکراو 1 کەوچکی بچوک 
-زەردەچەوە 1 کەوچکی بچوک 
-خوێ 2 کەوچکی بچوک 
-بیبەری ڕەش کەوچکی بچوک ١/٤
-بیبەری شیرینی وردکراو یه‌ك دانە 
-پەتاتەی وردکراو دانەی گەورە 
-گێزه‌ری وردکراو 2  دانەی گەورە 
-سیری وردکراو 6  دانە 
-پیازی وردکراو 1 دانەی گەورە 
 -دواتر بیخه‌ره‌ فڕنه‌وه‌ له‌ پله‌ی‌ 180 سلیزی و بۆ ماوه‌ی یه‌ك كاتژمێر و نیو.

چۆنیه‌تی ئاماده‌كردنه‌كه‌ی‌:
مریشکەکە چەندجارێک بە ئاو و خوێ بشۆینەوە و بە چەقۆ چەند کونێک ئەکەینە مریشکەکە و لەناو قاپێکدا زەیت و ئاوی لیمۆ و خەل و کاری و کەرەوزی وردکراو و زەردەچەوە و خوێ و بیبەری ڕەش و سیری وردکراو تێکەڵ دەکەین و دەرەوە و ناوەوەی مریشکەکەی پێ چەور ئەکەین و پیازی وردکراوەکە دەکەینە ناو مریشکەکە گوێزەر و پەتاتە و مریشکەکە ئەکەینە ناو کیسەکە و دەیخەینە ناو فڕن .


AM:11:10:14/11/2018


ئه‌م بابه‌ته 3696 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

ستایل