خوێندكارێك هه‌وڵیدا مامۆستاكه‌ی خۆی بخنكێنێت
وێستگە ستایل-
خوێندكارێكی ته‌مه‌ن 16 ساڵ ده‌ستدرێژی كرده سه‌ر مامۆستاكه‌ی خۆی و هه‌وڵی خنكاندنیدا له‌پێش چاوی هاوپۆله‌كانی، له ئه‌ڵقه‌یه‌كی نوێ له‌و زنجیره‌یه‌ی ئه‌و توندوتیژیانه‌ی كه ماوه‌یه‌كه به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام ده‌كرێته سه‌ر مامۆستاكان له وڵاتی فه‌ڕه‌نسا.
ئه‌م ڕوداوه له خوێندنگایه‌كی ڕاهێنان له ناوچه‌ی "بیزۆن" ڕویداوه كاتێك مامۆستایه‌كی وانه‌ی ماتماتیك خوێندكاره‌كه‌ی كردۆته ده‌ره‌وه و له‌سه‌ر ئه‌مه خوێندكاره‌كه له مامۆستاكه‌ی هه‌ڵگه‌ڕاوه‌ته‌وه و هه‌وڵی ئه‌وه‌یداوه له‌پێش چاوی هاوڕێكانی بیخنكێنێت به‌ڵام خوێندكاره‌كانی دیكه فریای مامۆستاكه‌یان كه‌وتوون ئه‌گه‌ر نا ده‌یكوشت.
دوا به‌دوای ئه‌م ڕووداوه مامۆستاكه گه‌یه‌نراوه‌ته نه‌خۆشخانه و منداڵه‌كه به تۆمه‌تی توند‌و تیژی خراوه‌ته ژێر چاودێری و به هیچ شێوه‌یه‌ك بۆی نییه نزیك بكه‌وێته‌وه له خوێندنگاكه و ئه‌م حاڵه‌ته بوه جێگه‌ی باس له فه‌ڕه‌نسا.
AM:09:26:14/11/2018
ئه‌م بابه‌ته 1346
جار خوێنراوه‌ته‌وه